هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه‌شتییه‌كی مووشه‌كهه‌ڵگری وێرانكه‌ر، گولـله‌ی هۆشداری به ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له نێو ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا تەقاندوە.
ئا‌یان ماكونوی ئه‌فسه‌ر له هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه‌شتیگه‌لی ژماره پێنج هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا كه له ئاوه‌كانی به‌حرێن به چڕی ڕۆژی دووشه‌م جموجۆڵیان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی، كه‌شتییه‌كی ئێرانی سه‌ر به سوپای پاسداران به دووری هه‌زار مه‌تر له كه‌شتی وێرانكه‌ری "ی‌و ئێس ئێس ماهان" نزیكبووه‌ته‌وه و كه‌شتییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاش هۆشداری به كه‌شتییه ئێرانییه‌كه داوه.
ئاماژه‌ی دا، كه‌شتییه وێرانكه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی پێوه‌ندی به كه‌شتییه ئێرانییه داوه، له ڕێی په‌خشی ناردنی په‌یامی هۆشداری و گه‌یاندنی هێما و ئاماژه ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی پێنج گولـله‌ی هۆشداركه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێوشوێنێكی دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تییه، بۆ زانینی ویست و ئامانجی نزیكبوونه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ی ئێران.
تا ئێسته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هیچ لێدوان و زانیارییه‌كیان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
جێی باسه، ڕووداوی له‌مشێوه‌یه ماوه ماوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له نێوان كه‌شتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ڕوو ده‌دات.