هەڵمەتێکی تر لە دژی داعش لە نێوان دیالە و سەلاحەدین

:: AM:11:29:26/04/2017 ‌

فەرماندەیی پرۆسەکانی دیجلە ڕایگەیاند لە پرۆسەی کێوماڵکردنی ناوچەی متێبیجه‌ی نێوان هەردوو پارێزگای دیالە و سەلاحەدین چوار تیرۆرستی داعش کوژراون.

ئەمڕۆ چوارشەم 26ی نیسان/ئەپریل ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق "نینا" لە زاری فەریق ڕوکن مەزهەر عەزاوی فەرماندەی فەرماندەییەکە ڕای گەیاند، هێزە هاوبەشەكانی عێراق سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەیەکی سەربازیان لە ناوچەی متێبیجه‌ی نێوان هەردوو پارێزگای دیالە و سەلاحەدین دەست پێ کرد و تا ئێسته‌ توانراوە چوار تیرۆرستی داعش بکوژن و دەست بەسەر چەندان کەلوپەلی سەربازی و بەلەمێکی داعشدا بگرن کە بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بەکاریان هێناوە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، پرۆسەکە تا بەدیهێنانی ئامانجەکانی خۆی و کۆتایهێنان بە داعش لەو ناوچەیەدا بەردەوام دەبێت.

ڕێکخراوی داعش ئەم ناوچەیە وەک ڕێڕەوێک بۆ کار و چالاکییەکانی لە نێوان چیای حەمرین و پارێزگای دیالە بەکار دەهێنێت و کاریگەری تەناهی لەسەر هەرسێ پارێزگای سەلاحەدین و کەرکووک و دیالە هەیە و چەندان جاره‌ هێزە عێراقیەکان هەوڵی کۆنتروڵکردنەوەیان داوە.




وشە - سیروان