كاڤانی لە یانەی پاریس سان جێرمان دەمێنێتەوە

:: AM:11:30:26/04/2017 ‌

ئەدینسۆن كاڤانی هێرشبەری ئۆرگوایی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی نوێ كردەوە.

كاڤانی كە ئەم وەرزە تا ئێستا 44 گۆڵی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تۆمار كردووە، ئیمزای كرد لەسەر مانەوەی لە یانەكەی پایەتەختی فڕەنسا تا ساڵی 2020.

كاڤانی دوای ئیمزاكردنی نوێكردنەوەی گرێبەستەكە، بۆ وارگەی فەرمی یانەكە گوتی: دڵخۆشم بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم و مانەوەم لە ریزی یانەی پاریس سان جێرمان.

ئاماژەی بەوەشدا كە هەمیشە نییەتی وابووە لە ریزی یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریكردن بەردەوام بێت تا دەبێتە یەكێك لە یانە بەهێزەكانی جیهان.

جەختیشی كردەوە كە دڵنیایە یانەكەی دەتوانێ هەموو ئامانجەكان بهێنێتە دی و وەرزی داهاتووش بەگوڕوتینی زیاترەوە بگەڕێتەوە.

جێ باسە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو كە كاڤانی گرێبەستەكی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێ ناكاتەوە و بۆ وەرزی داهاتوو روو لە خولی ئینگلیزی دەكات و لە ریزی یەكێك لە یانە بەهێزەكانی ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد یاریی دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م