ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بۆردمانه‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌م له‌سه‌ر سێشه‌م بۆ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه له چیای شه‌نگال بۆ ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی لێدوانی دا و ئاماژه‌ی داوه كه بۆردمانه‌كه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو و داوای ڕوونكردنه‌وه‌شمان له توركیا كردووه.
مه‌سروور بارزانی له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاندووه، بۆردمانه‌كه بۆ ئێمه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئه‌و ناوچانه بۆردمان ده‌كه‌ن و پێشتر ته‌نیا ناوچه سنوورییه‌كانیان بۆردمان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئێمه داوای ڕوونكردنه‌وه‌مان كردووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ وه‌ڵام نه‌هاتووه‌ته‌وه، هیوادارین ئه‌مه به هه‌ڵه له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجام درا بێت.
ئاماژه‌ی داوه، هۆكاری هه‌موو ئه‌و كێشانه بریتییه له په‌كه‌كه، ئه‌وان هۆكارن تا توركیا بۆردمان بكات، ئه‌مه پرسێك نییه، ئێمه بمانه‌وێ یان نا، ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه ده‌یه‌وێ توركیا بۆ ناوچه‌كه ڕاده‌كێشێت.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ سێشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردمانی بنكه و باره‌گه‌كانی په‌كه‌كه‌یان له چیای شه‌نگال كرد، به‌رپرسێكی په‌كه‌كه له شه‌نگال پێشتر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان پێشوه‌خت ئاگه‌داری بۆردمانه‌كه بوونه، بۆیه ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كردووه و كه‌مترین زیانی گیانیان هه‌بووه. به‌ڵام ئاماده نه‌بوو ئه‌وه ئاشكرا بكات، كه چۆن په‌كه‌كه زانیویانه توركیا بۆردمان ده‌كات، هاوكات له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه نۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان برینداربوون و پێنجی تریش شه‌هیدبوون.