ئه‌كته‌ری دیار و ناسراوی باشووری كوردستان نزار سه‌لامی، كه له زنجیره درامای مه‌می ئالان، ڕۆڵی مه‌م ده‌بینێت، ئێسته گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی واژووكردووه و بڕیاره ببێته پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌ك له‌و كه‌ناڵه‌دا.
په‌ڕه‌ی فه‌رمی كه‌ناڵی "كورد ماكس" بڵاوی كرده‌وه، نزار سه‌لامی ئه‌كته‌ری ناسورای كوردستان، گرێبه‌ستی كاركردنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه واژوو كردووه و به‌مزووانه له كه‌ناڵه‌كه وه‌ك پێشكه‌شكاری یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كان ده‌ست به‌كار ده‌بێ.
نووسیویه‌تی، گرێبه‌ستی كاركردنه‌كه له نێوان نزار سه‌لامی و حوسێن دۆسكی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی كورد ماكس واژوو كراوه.
نزار سه‌لامی ساڵی 1978 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه و له زنجیره درامای مه‌می ئالان كه ناسر حه‌سه‌ن ده‌رهێنه‌ری بوو، ڕۆڵی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی "مه‌م"ی بینیووه و دوای به‌شداری له‌و زنجیره درامایه ناوبانگێكی باشی په‌یدا كرد و دواتریش وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له فیلمی سینه‌مایی ژانی گه‌ل به‌شداری كردووه و ئێسته‌ش ده‌یه‌وێ ڕۆڵی پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی تاقی بكاته‌وه.