مندالێكی رفێنراوی لای پەكەكە بووە قوربانی بۆردومانی توركیا

:: PM:12:01:26/04/2017 ‌

مندالێكی رفێنراوی لای پەكەكە دەبێتە قوربانی بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا لەنێو بارەگایەكی پەكەكە و ئەندامێكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق، بەكارهێنانی منداڵان لەلایەن هێزە جیاوازەكانەوە شەرمەزار دەکات.

ئەمرۆ چوارسەم 26ی نیسان/ئەپریل، د. ئەشواق جاف، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانیکدا بە " وشە "ی  راگەیاند، بەكارهێنانی منداڵان لە جەنگ و ململانێكان و چەکدار کردنیان پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤ و  منداڵانە، بەڵام بەداخەوە ئەو دیاردەیە لەلایەن زۆرێك لە هێزە شەڕكەرەكانەوە  بەردەوامە.

مندالێكی رفێنراوی لای پەكەكە بەناوی "سفیان جاسۆ" كە تەمەنی 12 ساڵە، لە بارەگایەكی پەكەكە لە ئاكامی بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا گیانی لەدەستداوە و ئەوەیش کاردانەوەی زۆری لەلایەن میدیاکان لێ کەوتووەتەوە.

ئەشواق جاف روونی دەکاتەوە، بەشێكی بەرچاوی ئەو هێزانەی لە گۆڕەپانی كوردستاندا و عێراقن بەداخەوە منداڵان بەكار دەهێنن و منداڵان دەكەنە قوربانی ململانێكانیان و بەناوی لیژنەكەیانەوە لە پەرلەمانی عێراق  نیگەرانی خۆی پیشاندا لە گیان لەدەستدان و برینداربونی تەواوی قوربانیەكانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا .

دووپاتی دەکاتەوە، جێگەی نیگەرانی و بێزاری ئێمەیە كە دەبیستین و دەبینین منداڵ هەبوە لەو بۆردومانە و لەبارەگای سەربازیدا بۆتەقوربانی و  وەك لیژنەكەمان ئیدانەی دەكەین.

دەیان خێزان لە سنوری گەرمیان نیگەرانن لەوەی پەكەكە منداڵەكانیانی رفاندوە بۆ مەبەستی سیاسی و تایبەتی بەكاریان دەهێنێ و ساڵانە هەواڵی کوژرانی چەندان منداڵ لەناو بنکەکانی پەکەکە دەدرێ بە خێزانەکانیان لە گەرمیان.

گەرمیان / سەبری هۆرینی



وشە - هیدایه‌ت جان