هاوسەری بێكهام مەدالیای شاهانەی بەریتانی وەردەگرێ

:: PM:12:26:26/04/2017 ‌

شازادە ولیامی شای بەریتانیا مەدالیای رێزلێنانی بەخشی بە ڤیكتۆریای هاوسەری دێڤید بێكهامی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلیزی بەهۆی ئەو خزمەتە گەورەیەی لە ماوەی رابردوودا پێشكەشی مرۆڤایەتی كردووە.

ڤیكتۆریا ماوەی 17 ساڵە كاری دیزاینەری جلوبەرگ دەكات و لەو ماوەیەشدا خزمەتێكی گەورە بە مرۆڤایەتی گەیاندووە.

ڤیكتۆریا وێنەی رێزلێنانەكەی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستگرام) بڵاو كردەوە و لە كۆمێنتێكیشدا نووسیبووی " هەستێكە هەرگیز وەسف ناكرێ".

لە وێنەكەدا ڤیكتۆریا لەگەڵ بێكهامی هاوسەری و باوكی لە باڵەخانەی كینگهام تایبەت بە بنەماڵەی شاهانە لە شاری لەندەن دەردەكەون.

ڤیكتۆریا كە پێشتر ماوەیەك گۆرانیبێژی پۆپ بووە، سوپاسی بێكهامی هاوسەری و خانەوادەكەی كرد كە لە ماوەی رابردوو هاوكار و پاڵپشتی بوونە ماوەی 17 ساڵ خزمەت بە مرۆڤایەتی بكات.









وشە - ئامانج ئه‌كره‌م