كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی حكوومه‌تی توركیاوه، نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه به‌هۆی بۆردمانی فڕۆكه‌كانی توركیا راگه‌یاند و ده‌ڵێ، "ئه‌م هه‌ڵه‌یه دووباره نابێته‌وه".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان "مه‌همه‌ت عاكیف ئینام" و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی وه‌زیری كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له دیداره‌كه كونسوڵی گشتی توركیا به‌ناوی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی دڵگرانی خۆی به بۆردمانه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌می چیای شه‌نگال پێشان دا، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی پێنج پێشمه‌رگه و برینداربوونی نۆ پێشمه‌رگه‌ی تر.
كونسوڵی گشتیی توركیا له هه‌ولێر گوتی، بۆردمانه‌كه به هه‌ڵه ڕووی داوه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان ده‌كه‌م و حكوومه‌تی توركیاش ئاماده‌یه چاره‌سه‌ری پێویستی برینداره‌كانی ئه‌و بۆردمانه بكات، كه له ڕیزی پێشمه‌رگه كه‌وتوونه‌ته‌وه و دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئه‌م هه‌ڵه‌یه دووباره نابێته‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به وه‌كاله‌ت له‌میانه‌ی دیداره‌كه، سوپاسی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیای كرد و گوتی، پێشمه‌رگه هێزێكی یاساییه و دژ به تیرۆریستانی داعش سه‌دان شه‌هیدی داوه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بووه و جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌م جۆره ڕووداوه نه‌خوازراوانه دووباره نه‌بنه‌وه.
جێی باسه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ سێشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردمانی بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌یان له شه‌نگال كرد و له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كانیش پێنج پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و نۆی تریش برینداربوون، هاوكات چوار باره‌گه‌ی په‌كه‌كه به ته‌واوی خاپووركران، عومه‌ر ساڵح هاوسه‌رۆكی پارتی ئازادی ئێزیدی سه‌ر به په‌كه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان پێشوه‌خته ئاگهداربوو كه توركیا بۆردمانیان ده‌كات، بۆیه باره‌گه‌كانیان چۆڵ كرد.