وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا، ڕای گه‌یاند كه دیمه‌شق له پشت لێدانی چه‌كی كیمیاوی بوو بۆ شارۆكه‌ی "خان شێخۆن" كه نزیكی 100 كه‌سی كوشت و 400 كه‌سی تریشی بریندار كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، "جان مارك ئیرۆڵت"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا، له ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی وڵاته‌كه‌یدا، ڕاپۆرتێكی خوێنده‌وه و تێدا به فه‌رمی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی ڕوون كرده‌وه كه هیچ گومانێكیان نییه له‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د له پشت لێدانی گازی سارین بووه بۆ سه‌ر شارۆكه‌ی خان شێخۆن.
ڕۆژی شه‌شی نیسان/ ئه‌پریل، له شارۆكه‌ی "خان شێخۆن" سه‌ر به شاری "ئه‌دلیب" باكوری سووریا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ڕژێمی ئه‌سه‌د هێرشێكی ئاسمانییان به گازی ژه‌هراوی ئه‌نجام دا كه له سه‌ره‌تادا جۆره‌كه‌ی دیاری نه‌كرابوو، دواتر زانرا كه گازی سارین بووه و له ئه‌نجامیشدا زیاتر له 100 كه‌سی كوشت و 400 كه‌سی تریش هێشتا به‌ده‌ست برینی ئه‌و گازه‌وه ده‌ناڵێنن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ش كه جێی گومان نییه، ئه‌و گازی سارینه‌ی به‌كار هاتووه، هه‌ر له كارگه‌كانی سووریا دروست كراون، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نجامی پاشماوه‌ی ئه‌و گازه ده‌ستیان كه‌وتووه، ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه، فڕۆكه‌ی سیخۆی 22ی ڕووسیی سه‌ر به هێزه ئاسمانییه‌كانی سووریا، له‌و ڕۆژه‌دا شه‌ش جار هێرشی بۆ سه‌ر خان شێخۆن ئه‌نجام داوه.
هێرشه‌كه‌یخان شێخۆن، سه‌ره‌تا خه‌ڵكه‌كه‌ی تووشی ڕشانه‌وه و له‌هۆشخۆچوون كردووه و كه‌ف له ده‌میان هاتووه‌ته ده‌ر، دواتر ئه‌وه‌ی به ته‌واوی گازه‌كه‌ی هه‌ڵمژیبێت، كوشتوویه‌تی، به‌هۆی ئه‌م به‌ڵگانه‌شه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و گازه كیمیاییه‌ی به‌كار هاتووه، سارین بووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌شدا هاتووه، له‌و ناوچه‌یه‌ی حكوومه‌تی سووریا گازی سارینی به‌كار هێناوه، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لێ نه‌بووه، هه‌ر بۆیه تاوانی ئه‌و ڕژێمه له‌م كاته‌دا زیاتره.
سارین نه بۆنی هه‌یه نه ڕه‌نگ، بۆیه ناتوانرێت پێشی لێ بگیرێ و له‌گه‌ڵ هه‌وادا تێكه‌ڵ ده‌بێت، هه‌ركه‌س كه هه‌ڵی ده‌مژێت، جگه له‌و نیشانانه‌ی پێشتر، تووشی سووربوونه‌وه‌ی چاو و هه‌ناسه‌بڕكێ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌گه‌ر زوو فریای نه‌كه‌ویت هه‌ناسه‌ی بوه‌ستێت، هه‌روه‌ها ماسولكه‌كان ڕه‌ق ده‌كات به شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی تووش ده‌بێت، توانای جووڵه‌ی نامێنێت.
ڕۆژی 19ی نیسان/ ئه‌پریل، ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، له ڕاپۆرتێكدا ڕای گه‌یاند كه جێی گومان نییه، گازی سارین له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه بۆ سه‌ر خان شێخۆن به‌كار هاتووه، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌یه كه فڕه‌نسا، ئه‌مه‌ریكا، بریتانیا و توركیا پێی گه‌یشتوون.
له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئه‌و گازه، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری لێدانی فڕۆكه‌خانه‌ی "شه‌عیرات"ی دا كه هێرشه‌كه‌ی لێ كراوه و 59 مووشه‌كی تۆماهۆكی پێوه نا و به ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی خاپوور كرد.
سوپای ئه‌سه‌د تا ئێسته سێ جار به‌كاری هێناوه. یه‌كه‌م جار له 21ی ئاب/ ئۆگستسی 2013 له شاری "غوته" به‌كاری هێنا و بووه هۆی كوشتنی زیاتر له هه‌زار و 400 كه‌س، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان خنه‌وپنه‌ی لێ كرا، ئه‌گه‌رچی "جۆن كێری" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا گوتی ئێمه دڵنیاین له به‌كارهێنانی ئه‌و گازه. جاری دووه‌میش له دووی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 بۆ سه‌ر شاری حه‌مدانییه به‌كاری هێنا. جاری سێیه‌میش ئه‌مه‌ی شاری "خان شێخۆن" بوو.