بە سێ رۆژ خاڵە رەشەكانی پێست لەناوببەن

:: PM:01:57:26/04/2017 ‌
زۆر گیراوە هەیە كە سروشتین بۆ چارەسەركردنی زۆر گرفتی لەش و چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پێست كەڵكیان لێ وەردەگیرێت، بەڵام ڕەنگە كێشە لە ماوەی چارەسەرەكان بێ، گیراوە و پێكهاتە سروشتییەكان بۆ هەمیشە و بەیەكجاری لەدەست ئەو كێشانە ڕزگارمان نەكەن، بەڵام پزیشكان بۆ چارەسەری پەڵە و خاڵی ڕەشی سەر پێست، گیراوەی پەتاتە و لیمۆ بە باشترین و بەهێزترین چارەسەر دادەنێن.

لە ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە،  تیكەڵ كردنی پەتاتە لەگەڵ ئاوی لیمۆ و ئاوی هەنار زۆر گرنگ و كاریگەرە بۆ سەر پێست و یارمەتی گەنج بوونەوەی پێست دەدات و خاڵی تۆخ لادەبات،  ئەم چارەسەرە ئاسانە بۆ ئامادەكردن وە هەریەك لە ئێمە دەتوانین لە ماڵەوە ئەم گیراوەیە ئامادە بكەین.كە سوودی سەرسامكەر بە پێست دەگەیەنێت پاشان ئەو گیراوەیەیەی كە ئامادەكرا پێویستە لە بەفرگردا بێت تا دەبێت بە سەهۆڵ و پاشان بەكاربهێنرێت، ڕۆژانە دوو تا سێ جار بەكاری بهێنن، بەمشێوەیە بەیەكجاری و بۆ هەمیشە خاڵی رەشی پێست و زیپكە و چرچبوونی پێست كۆتاییان دێ و نامێنن.

سوودەكانی پەتاتە بۆ پێست:
* یارمەتی لابردنی پەڵەی پێست دەدات.
*چارەسەری سووتاوی خۆر دەكات.
*ڕێگە لە چرچبوونی پێست دەگرێت.
* یارمەتی لابردنی ڕەشی ژێرچاوەكان دەدات.
*ڕێگە لە ئاوسانی پێست دەگرێت.
*بەشێوەیەكی سروشتی پێست سپی دەكاتەوە.
*پێست بریقەدار دەكات.
*كاریگەری دژە بەكتریای هەیە.
* ڕێگری لە ئاوسانی ژێر چاوەكان دەگرێت.
*خاڵی تۆخ لە پێستتدا لادەبات.

ئەو پێكهاتانەی كە گرنگە بۆ ئامادەكردنی گیراوەی پەتاتە و لیمۆی بەستوو، بریتین لە یەك پەتاتە ، نیو پەرداخ هەنار، لەگەڵ نیو لیمۆ.
چۆنیەتیی ئامادەكردن:
یەكەم: توێكڵی پەتاتەكە لێ دەكەینەوە و پاشان لە خەڵاتێكی كارەبایی نیو پەرداخ هەنارەكە و یەك كەوچك ئاوی بۆ زیاد دەكەین.
دووەم: پاشان ئاوی نیو لیمۆكەی بۆ زیاد دەكەین .
سێیەم : دواتر بەباشی تێكەڵی دەكەین و دەیكەینە سێنی بەفرگرەوە .
چوارەم : بۆ ماوەی شەش سەعات لە بەفرگرەكەدا بەجێی بهێڵین تا بە تەواوی دەیبەستێت.
پێنجەم: پاشان پارچە سەهۆڵەكان لەسەر پێست دەخشێنین تا بە تەواوی هەموو پێستت دەگرێتەوە.
شەشەم: دواتر بەئاوی ساد پێستت بشۆ ئەم كارە دوو جار لە رۆژێكدا دووبارە بكەرەوە لە هەموو كێشەكانی پێست رزگارتان دەبێت.

سەرچاوە/ thehealthawareness




وشە - ئاوات ئازاد