12 ساڵ لە هاوسەرەكەی شاردەوە كە ملیۆنێرە

:: PM:02:33:26/04/2017 ‌

پیاوێكی میسڕی، ماوەی 12 ساڵ لە هاوسەر و منداڵەكانی شاردەوە كە خاوەن سامانێكی زۆرە، وەك كرێكارێكی سادەی بیناسازی خۆی پیشان دەدا، بەڵام دواجار لە رێی پۆستەیەكەوە، خێزانەكەی بۆی دەركەوت خاوە پارەیەكی زۆرە.

لە رێی پۆستەیەكەوە، بە رێكەوت خێزانە 38 ساڵانەكەی بۆی دەركەوت، هاوسەرەكەی كە تەمەنی 44 ساڵان بوو، فێڵیان لێ دەكات و خاوەن سێ ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی بوو لە بانكێكدا.

خێزانەكەی ئاماژە بەوە دەكات، لە ماوەی 12 ساڵدا گوزەرانێكی خراپی بەڕی كردووە، بە جۆرێك پیاوەكەی شەو و ڕۆژ تەنیا پەنیری كۆن و هەنگوینی ڕەشی بە خۆی و كچەكانی داوە، بۆیە دوای ئەوەی بۆی دەركەوتووە خاوەن سامانێكی زۆرە، داوای لە هاوسەرەكەی كردووە ژیانیان بگۆڕی و خەرجیی زیاتریان بكات، بەڵام ئەو رەتی كردووەتەوە و تەنانەت دەستدرێژی كردووەتە سەری و لە خۆی و منداڵەكانیشی داوە، بۆیە خێزانەكەی ناچار بووە رێی دادگەی قاهیرە بگرێتە بەر و ورد و درشتی بابەتەی بۆ دادوەر باس كردووە، دادگەیش داوای كردووە هاوسەرەكەی و شاهێدەكان لەبەردەم دادگەدا ئامادە بن بۆ وەرگرتنی وتەكانیان.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د