دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 300 خێزانی مووسڵ كه له ناوچه جیا جیاكانی مووسڵ ئاواره ببوون و په‌نایان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بردبوو، له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له ئاسكی مووسڵه‌وه خه‌ڵكه‌كه وه‌رگیران و هاوكاری و كۆمه‌ك كران.
حوسێن بێزه‌لی ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه له سوپای پێنجی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له به‌یانییه‌وه تا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نزیكه‌ی 300 خێزان مووسڵ‌یان جێهێشت و به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی ئیمه هاتن و ئاواره‌ی كوردستان بوون.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و 300 خێزانه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ئافره‌ت و منداڵن و به كوڵه‌مه‌رگی خۆیان له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ڕزگاركردووه، گه‌یشتنه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و له‌وێوه سه‌رجه‌میان وه‌رگیران و خواردن و ئاو و هاوكارییان پێ درا، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆش بوون چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كرا.
ئاماژه‌ی دا، له نێو ئاواره‌كان دوو ئافره‌تی دووگیان هه‌بوون، پێویستیان به چاره‌سه‌ری به په‌له بوو، ده‌سبه‌جێ چاره‌سه‌ری پێویست له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه بۆیان دابین كرا.
دوێنێ سێشه‌م سوپای عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، تا ئێسته زیاتر له 260 هه‌زار هاووڵاتی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ڕزگاربوون و گه‌یشتوونه‌ته ناوچه ئارامه‌كان، له دهۆك حه‌وت كه‌مپ بۆ په‌نابه‌ران كراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كانی مووسڵی تێدا نیشته‌جێن، هه‌رچه‌ند به‌ری چه‌پی شاره‌كه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته كه‌س ناوێرێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كه.
مووسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق و كۆی گشتی پارێزگای نه‌ینه‌وا نزیكه‌ی سێ ملیۆن دانیشتووی هه‌یه، له حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردی 60 هه‌زار له پۆلیس و سه‌ربازانی سوپای عێراق شاره‌كه كه‌وته ده‌ست تیرۆریستانی داعش، له 17 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ‌یان ده‌ست پێ كرد و له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان به درێژایی 200 كیلۆمه‌تر و به قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر، پێشمه‌رگه هێلی پێشه‌وه و به‌رگری تیرۆریستانی تێك‌شكاند و دواتریش هێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاری مووسڵ پێشڕه‌ویان كرد، له 24 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ به‌ری چه‌پی ڕووباری دیجله‌ی شاری مووسڵ له تیرۆریستان پاك كرایه‌وه، له 19 شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵیش هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌وه‌ی به‌ری ڕاستی شاره‌كه ده‌ستی پێ كردووه، تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری.