وەزیری دەرەوەی سعوودیه داوا لە رووسیا دەکات هاوکاریان بن بۆ ئەوەی دەستوەردانەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوەستێنددرێت و پاڵپشتی ئەو وڵاتە نەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەم 26ی نیسان/ئەپریل، ئاژانسی هەواڵی BBC رای گەیاندوە، عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیه بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئایندەی سووریا سەردانی مۆسکۆی کردوە و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆ بۆتەوە.
دوای کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی سعوودیه لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، سعودیا داوای کۆتایی هێنان بە دەستوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکەیە.
هاوکات دژایەتی وڵاتەکەی بۆ پێشنیازی سووریا دووپات کردەوە و رای گەیاند، پێویست ناکات وڵاتێکی تر لە دانوستانەکانی قۆزاقستان لەبارەی ئاشتی سووریا زیاد بکرێت.
گرژی نێوان ئێران و سعوودیه لە یەمەن و سووریا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی و تا ئێستە چەندان جار ئەگەری رووبەڕوو بوونەوەی راستەوخۆ لە نێوانیاندا هەبووە.
ساڵی 2015 به‌هۆی له‌سێداره‌دانی شێخ نه‌مر، مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی لایه‌نگری ئێران له سعوودیه، هه‌وادارانی سوپای پاسداران و پێڕه‌وانی هێڵی "ئیمام" هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له تاران و ئاگریان تێبه‌ر دا، له دوای ئه‌و رووداوه گرژیی نێوان سعوودیه و ئێران گه‌یشته به‌رزترین ئاستی مێژوویی خۆی.
سعوودیه ئێرانی به دنه‌دانی هاووڵاتییه شیعه‌كانی خۆی تۆمه‌تبار كرد و رای گه‌یاند، ئێران ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی چه‌ند مه‌رجه‌عێكی ساخته‌وه پشێوی بخاته ناو هاووڵاتییانی شیعه و سوننه‌ی سعوودییه‌وه و شه‌ڕی مه‌زه‌وی له‌و وڵاته‌دا دروست بكات، له به‌رامبه‌ردا كۆماری ئیسلامیی ئێران سعوودیه‌ی به هاوپه‌یمان و هاوده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و ئیسڕائیل ناو دەبات.