بڕیارە شانۆگەریی "بە تووڕەیی ئاوڕێك لە ڕابردوو بدەوە" لە هەولێر نمایش بكرێت و چەند ئەكتەرێك بەشداری دەكەن و شانۆنامەکەیش لەلایەن نووسەر و وەرگێری کورد، شێرزاد حەسەن لە ئینگلیزییەوە كراوە بە كوردی.
ئەمڕۆ چوارشەم 26ی نیسان/ئەپریل، شێروان خدر، كارگێڕی شانۆگەریی بە تووڕەیی ئاوڕێك لە ڕابردوو بدەوە، لە لێدوانێکدا بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو شانۆیە لە نووسینی "جۆن ئۆزبۆرن" ئەكتەر و شانۆنامە نووسی بەریتانییە و لە لایەن شێرزاد حەسەنەوە لە ئینگلیزییەوە كراوەتە كوردی و مەهدی حەسەن كاری دەرهێنانی بۆ كردووە و هەریەك لە یوسف عوسمان، چاوان خەلیل، هاوبیر حوسێن، ڕۆژین عەزیز و هەستی جەمال، رۆڵی تێدا دەگێڕن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، شانۆگەریی، بە تووڕەیی ئاوڕێك لە ڕابردوو بدەرەوە، سبەی لە هۆڵی فەرهاد شەریف لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر سەعات پێنجی ئێوارەنمایش دەکرێت.
ماوەی چەند مانگێكە لە هەولێر نمایشكردنی شانۆگەری بووژانەوەی بەخۆیەوە بینیووە و چەند شانۆگەرییەك نمایش كراوە و بە گوتەی بەر پرسانی شانۆگەرییەكان بینەر گەڕاوەتەوە هۆڵەكان.