هاتوچۆی هەولێر هەڕەشەی گرتن لە "چاوكاڵ " دەكات

:: PM:04:25:26/04/2017 ‌
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هەڕەشەی گرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات كە تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان دادەپۆشن و ئاشكرای دەكات چەند ئۆتۆمبێل گیراون و خاوەنەكانیان دەستی هەزاران كەس ماچ دەكەن بۆ وەرگرتنەوەیان.

ئەمڕۆ چوارشەم 26ی نیسان/ئەپریل، فازڵ حاجی حسێن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لەماوەی ڕابردوو چەندین ئۆتۆمبێل لەلایەن تیمەكانمان گیراون كە تابلۆكانیان داپۆشیوە یان هیچ بەڵگە نامەیەكی یاساییان پێ نەبووە وەك ئەو ئۆتۆمبێلە كە نووسیویەتی چاوكاڵ.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر گوتیشی، ئەو تابلۆ داپۆشینە شتێكی نەخوازراوە لە لایەن هاووڵاتیان و تا ئێستە چەندان ئۆتۆمبێل لەلایەن تیمەکانمانەوە گیراون.

لەماوەی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هەڵمەتێكی بەرفراوانی ڕاگەیاند بۆ گرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بێ‌ تابلۆ بەكار دەهێندرێت یان هیچ بەڵگە نامەیەكی یاسایی نیە لە دواین لێدوانی ئو بەڕێوەبەرایەتیە بۆ "وشە" ئاشكرایان كردوو لە هەڵمەتێك لەماوەی دوو سەعات 18 ئۆتۆمبێلی بێ‌ ناسنامەیان گرتووە.



وشە - رامیار جەواد