سه‌عات نۆ و 45 خولهك به كاتی كوردستان، هه‌وادارانی تۆپی پێ له دنیا و به تایبه‌تی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، جارێكی تر له‌به‌رده‌م كلاسیكۆیه‌كی گرنگ ده‌بن كه بریتییه له یاریی كۆتایی جامی ئه‌ڵمانیا له نێوان بایرن میونشن و بروسیا دۆرتمۆند.
یانه‌ی بایرن له دۆخێكی دژواردایه، مانگی نیسان/ ئه‌پریل بۆ ئه‌و یانه‌یه و ئه‌نشیلۆتی ڕاهێنه‌ر ئاسان نه‌بوو، تێیدا به دۆڕانی هه‌ردوو یاری چوون و هاتن له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید، خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی چامپیۆنز لیگیان له‌ده‌ست دا، له خولی ئه‌ڵمانیش دوو یاری له‌سه‌ر یه‌كسان بوون، به‌مه‌ش جیاوازیی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ دووه‌می خوله‌كه بۆ هه‌شت خاڵ كه‌م بووه‌وه، ئه‌مه جگه له پێكانی چه‌ند یاریزانێك، بۆیه به ده‌روونێكی ڕووخاوه‌وه ده‌چێته یاریگه.
له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی برووسیا دۆرتمۆندیش له دۆخێكی باش نییه، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه له هه‌ردوو یاری چون و هاتنی چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر لیۆنی فڕه‌نسی دۆڕا، له خولی ئه‌ڵمانیش له پله‌ی سێیه‌مدایه و 14 خاڵ له ڕكابه‌ره‌كه‌ی كه ئه‌مشه‌و یاری له‌گه‌ڵ هه‌یه، دووره.
وێڕای ئه‌مانه، نابێ له یاد بكرێ كه له‌ناو ئه‌ڵمانیا ته‌قینه‌وه له نزیك پاسی دۆرتمۆند، پێش یاری ناو یاریگه‌ی خۆی له چامپیۆنز لیك كرا و یاریزانێكی ئه‌و یانه‌یه بریندار بوو، جگه له‌و، پێنج یاریزانی تریان پێكانیان هه‌یه و ئه‌مشه‌و ناتوانن یاری بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و دۆخانه‌ی به‌سه‌ر هه‌ردوو یانه‌كه‌دا هاتووه، هێشتا بایرن ئه‌ركه‌كه‌ی ئاسانتره و هێڵه‌كانی یانه‌كه‌ی جێگیرتره به به‌راورد به یانه‌ی زه‌رده‌كان، به‌ڵام هه‌میشه له یاریی نێوانیان چاوه‌ڕوانییه‌كان وه‌ك خۆی ده‌رناچن و ڕه‌نگه دۆرتمۆند یارییه‌كی مێژوویی ئه‌نجام بدات.