لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵوێستى وڵاتان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى ریفاندۆم به دوژمنكارانه نازانێت و ئاشكراى كرد، له مانگی هه‌شت یان نۆی ئه‌مساڵدا ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى نیسانى 2017 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له كۆڕێكی له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه گوتى، یه‌كێتی و پارتی له كۆبوونه‌وه‌كاندا پره‌نسیپه‌كانی ڕیفراندۆمیان كۆتایی پێ هێناوه و له‌مساڵدا ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌درێت.
زیاتر روونى كرده‌وه، پێمان وایه مانگی هه‌شت یان مانگی نۆ كاتێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ى ریفراندۆم و هیچ حزبێك نییه پشتیوانی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی نه‌كردبێت.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا گوتى، ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمى كوردستان و شارى كه‌ركووك له چوارچێوه‌ی ڕیفراندۆمدا ده‌بن.
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ى دا، كاردانه‌وه‌ی وڵاتان به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆمی كوردستان كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنییه، به‌ڵام دوژمنكارانه نییه و بڕیاره به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان شاندێكى كوردستان سه‌ردانی پایته‌خته‌كانی وڵاتان بكات.
گوته‌كانى مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌كاتێكدایه كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان كه ڕۆژى 23ى نیسانى 2017 به‌رێوه‌چوو جارێكى تر دووپاتى ئه‌نجامدانى ریفراندم له‌مساڵدا له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ 26ى نیشانى 2017 ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، تا ئێسته به‌فه‌رمى داواى ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم لێ نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوا بكرێت له‌مساڵدا ده‌توانن ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن.
له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش له نوێترین لێدواندا دوێنى 25ى نیسانى 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق راى گه‌یاند، ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌بڕیارى حكوومه‌تى عێراق هه‌یه.