گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رای گه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له شه‌قامى ئۆرزدى شارى سلێمانى، ته‌قه له دوو كه‌س ده‌كرێت و بریندار ده‌كرێن، به‌ڵام تا ئێسته ته‌قه‌كه‌ره‌كان نه‌گیراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى نیسانى 2017 سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى به"وشه"ى گوت، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌قه له دوو هاووڵاتى كراوه له شه‌قامى ئۆرزدى شارى سلێمانى و دوو كه‌س بریندار كراون.
زیاتر روونى كرده‌وه، دوو كه‌سه‌كه‌ى بریندار كراون و برینى یه‌كیان سه‌خته و هێزه ته‌ناهییه‌كانیش به‌دواى گرتنى ته‌قه‌كه‌ره‌كانه‌وه‌ن، چونكه تا ئێسته نه‌گیراون.
گوته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیس راى گه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ست پێ كردووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ شتێكیان بۆ روون نه‌بووه‌ته‌وه.