وه‌ك به‌رز راگرتنى هه‌فته‌ى جیهانى كتێب و راكێشانى خه‌ڵك بۆ خوێندنه‌وه‌ى كتێب و كاركردن بۆ رۆشنبیركردنى كۆمه‌ڵگه، سبه‌ی پێنجشه‌م له هه‌ڵه‌بجه و له دووه‌م ساڵدا پێشانگه‌یه‌كى خۆبه‌خشی بۆ كتێب ده‌كرێته‌وه و نزیكه‌ى 1500 كتێب ئاماده‌ن بۆ به‌خشین به خوێنه‌ران.
به‌چاودێرى قایمقامى هه‌ڵه‌بجه بڕیاره 27ى نیسان 2017، دووه‌مین پێشانگه‌ى كتێب به‌خشین و كتێب وه‌رگرتن له‌و شاره‌دا بكرێته‌وه، شۆخان عه‌لى به‌رپرسی گرووپی "نمه‌ى باران" و سه‌رپه‌رشتیارى پێشانگه‌كه به "وشه"ى راگه‌یاند، بۆ ساڵی دووه‌مه هه‌ڵده‌ستین به ئه‌نجامدانى پێشانگه‌یه‌كى خۆبه‌خشی بۆ كتێب و ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 1500 كتێب ئاماده‌ن بۆ به‌خشین به خوێنه‌ران.
زیاتر گوتی، ئامانج له كردنه‌وه‌ى ئه‌م پێشانگه‌یه ئاسان ده‌ستكه‌وتنى كتێبه له یه‌كى تره‌وه و ڕاكێشانى خه‌ڵكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى كتێب و به‌خشینى كتێبه كه هۆكارێكه بۆ ڕۆشنبیركردنى كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها ویستمان وه‌ك به‌رز راگرتنى هه‌فته‌ى جیهانى كتێب ئه‌و یاده به‌رز رابگرین.
عه‌لی روونی كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له 27/4 ڕۆژی دووه‌مى له‌ناوبردنى كتێبخانه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌یه، ویستمان له رێگه‌ی ئه‌م پێشانگه‌یه په‌یامێك بگه‌یه‌نین بۆ ئه‌و تاوانه‌ی كه به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌بجه و كتێبخانه‌كه‌ى كرا.
سه‌رپه‌رشتیارى پێشانگه‌كه دووصاتی كرده‌وه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشانگه‌كه‌مان خۆبه‌خشییه، بۆیه سه‌رجه‌م كتێبه‌كان له‌لایه‌ن كتێبخانه‌كان و خه‌ڵكى خۆبه‌خشه‌وه سپۆنسه‌ر كراون، جگه له‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك كتێبێك بێنێت و بیبه‌خشێت له به‌رامبه‌ردا كتێبێك به ویستى خۆى هه‌ڵده‌گرێت.
هه‌ڵه‌بجه/ شه‌فیق بانی شاری