ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مه‌كته‌بی سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه و تا كاتى ئاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واڵه كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
میدیاكانى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌دایه بۆ تاوتوێكردنى پرسه سیاسییه‌كان و ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له كوردستان.
هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كێتى گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى 23ى نیسان ده‌كات كه له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی دا.
هاوكات بڕیاره هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسى ئاماده‌كارى ئه‌و حزبه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌باره‌یه‌وه بكرێت.
پێشتر ڕزگار عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به"وشه"ى راگه‌یاندبوو، ئه‌وله‌ویه‌تى گفتوگۆكانى یه‌كێتى باسكردنه له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه هه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌ى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
دوایین كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له 19ى نیسانى 2017 ئه‌نجام درا كه بڕیار درا هه‌فتانه كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى به‌رێوه بچێت.