قوتابییه‌كی زانكۆی زاخۆ له‌كاتی وانه‌ی مه‌له‌كردن له مه‌له‌وانگه‌ی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له زاخۆ ده‌خنكێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له زانكوی زاخۆ به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م قوتابیانی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ ماموستاكه‌یان خه‌ریكی وانه بوون له‌باره‌ی مه‌له‌كردنه‌وه، له‌و كاته‌دا قوتابییه‌ك به‌ناوی "به‌شار ئه‌سعه‌د" له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.
زیاتر گوتی، قوتابییه‌كه خه‌ڵكی شاره‌دیێ كه‌له‌كچی سه‌ر به شارۆكه‌ی به‌رده‌ره‌شه و له‌دایكبووی ساڵی 1988 و له قۆناغی یه‌كه‌می كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشییه له شارۆكه‌ی زاخۆ.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆی