بەئامادەبوونی بابە شێخ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی رەوحانی ئێزدی و كۆمەڵێك بەرپرسان و جەماوەری ناوچەی باشووك و بەحزانی، مەزارگەی " شێخ مەند" كرایەوە.
دوای ئەوە كە ناوچەی باشووك و بەحزانی كەوتە دەست داعش ئەو مەزارگە و دەیان مەزارگەی تری پیرۆز لای ئێزدییەكان تەقێنرایەوە، ئەمڕۆش بە هاوكاری خێرخوازانی ئێزدی مەزارگەكە دوای نۆژەنكردنەوەی كرایەوە.
باشووك/ نەوزاد هلۆری