كۆمپانیای تویته‌ر داهاتی چه‌ند مانگێكى ئه‌مساڵى بڵاو كرده‌وه و راى گه‌یاندووه كه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردووداداهاته‌كه‌ى دابه‌زیووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى نیسانى 2017 كۆمپانیای تویته‌ر راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشوو داهاتى به‌ڕێژه‌ی 7.7% دابه‌زیوه و بووه به ٥٤٨ ملیۆن دۆلار، له كاتێكدا ئه‌م كۆمپانیایه له سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، ٥٩٤ ملیۆن دۆلاری قازانج كردبوو.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه، له‌لایه‌كی تر ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر به شێوه‌یه‌كی چالاك له نێوان مانگه‌كانی كانوونی یه‌كه‌م تا ئاداری ئه‌مساڵ، 8.5% زیادی كردووه و به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ٣٢٨ ملیۆن هه‌ژمار.
هاوكات داهاتى سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی ریكلامی بازرگانی كۆمپانیای تویته‌ر به‌راورد به ساڵی رابردوو 7.10% كه‌می كردووه و دابه‌زیوه بۆ ٤٧٣ ملیۆن هه‌شت سه‌د هه‌زار دۆلار، له كاتێكدا داهاتی ریكلامی بازرگانی ئه‌م كۆمپانیایه له سێ مانگی رابردووی پار ساڵ، ٥٣٠ ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلار بووه.