ده‌زگه‌ى گشتیى فڕۆكه‌وانى عێراق له تازه‌ترین بڕیاریدا كه ئاڕاسته‌ى كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى كردووه داوایان لێ ده‌كات سه‌ره‌تا ده‌بێ له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بنیشنه‌وه به‌مه‌به‌ستى پشكنینى ته‌ناهى، پاشان بچن بۆ شاره‌كانى تر, وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمیش ده‌ڵێت بڕیاره‌كه ته‌نیا فڕۆكه‌كانى گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل ده‌گرێته‌وه.
ئومێد محه‌مه‌د گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌وان هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵ و نووسراوه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى گشتیى فڕۆكه‌وانى عێراق ده‌رچووه و ئاڕاسته‌ى كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى كراوه.
ڕوونى كرده‌وه، بڕیاره‌كه ته‌نیا فڕۆكه‌ى (كارگۆ) واته گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل ده‌گرێته‌وه، نه‌وه‌ك فڕۆكه‌ى گواسته‌وه‌ی هاووڵاتییان.
محه‌مه‌د زیاتر گوتى ئه‌و نووسراوه ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن و فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌كراوه، به‌ڵكو ئاڕاسته‌ى كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى كراوه و ئه‌وانیش به‌و بڕیاره نیگه‌رانن، چونكه خه‌رجییه‌كى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وان ده‌كه‌وێت.
ئومێد محه‌مه‌د گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى گوت كه له به‌روارى 1/5/2017 كار به بڕیاره‌كه ده‌كرێت و به دووریشى زانى بڕیاره‌كه هۆكاری سیاسى له دواوه بێت.
وشه/ هێمن ڕه‌فیق