هەمیشە پیاوان حەز دەكەن خانمانیان بە گەنجی بمێننەوە، ژنانیش بە گەنجی و دەركەوتنیان وەك خاوەن تەمەنێكی كەم، لە ئاواتە سەرەكییەكانیانە. پێڕەوكردنی سیستمێكی خواردن وا دەكات ئەو ئاواتەی نان بە دی بێت.
شارەزانیان چەند جۆرێك خواردنیان داناوە كە دژەئۆكسانیان زۆرە و بە خواردنیان، ژنان دەتوانن بیكەن بە چەك و شەڕی پیری پێ بكەن، هەروەها دەبێ رێژەیەكی كەمی شەكر و رۆن بخۆن، ئەمەیش جۆری خواردنەكانە:
پەتاتە
پەتاتە، ڕێژەیەكی زۆر هیالۆرۆنیكی تێدایە كە پارێزگاری لە پێست دەكات
ماسی
ماسی سەلەمۆن، رێژەیەكی زۆر دژەئۆكسانی تێدایە كە ئەركی دەمار و ماسوولكەكانی ژێر پێست زیاتر دەكات.
ئەڤۆگادۆ
ئەویش پڕە لە ڤیتامین ئی كە وا دەكات پێست بە نەرمی بمێنێتەوە.
تەماتە
تەماتە هەریەك لە ڤیتامینە دژەئۆكسانەكانی وەك سی و ئی تێدایە، هەروەها شەربەتی تەماەتە سەرچاوەیەكی گرینگە بۆ خاوكردنەوەی پرۆسەی پیربوون.
قەڕنابیت
یارمەتیی چاكبوونەوەی تڵفی پێست دەدات و سەرچاوەیەكی گرینگی ڤیتامین ئەیە كە یارمەتیی پاراستنی چاو دەدات.
باوی – بادەم
كە ڕێژەیەكی زۆر ترشەڵۆكی چەوری بنەڕەتی تێدایە و پارێزگاری لە نەرمی پێست و شێدارییەكەی دەكات.
سێو
سێو بریسكانەوە و گەشانەوەیەكی گرینگی تەندروستی بە پێست دەدات.
پیاز:
پیاز یارمەتیی خاوێنبوونەوەی جەرگ و رزگاربوون لە ژەهر دەدات، هەروەها روویەكی جوانیش بە پێست دەدات.
چای سەوز
یارمەتیی پێست دەدات لەوەی پیر نەبێت، هەروەها سنوورێك بۆ توێژاڵی سەرپێست دادەنێت كە بەهۆی تیشكی خۆرەوە هەڵدەدات