ئەڵمانیا دەرفەتی كار بۆ هەزاران خەڵك لە هەولێر رادەگەیەنێت

:: AM:11:13:25/10/2016 ‌

رێكخراوێكی ئەڵمانی بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەلی كار بۆ دوو هەزار و 500 كەس لە هەولێر دەڕەخسێنێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، كە رێكخراوی "Giz"ی ئەڵمانی بە سەرپەرشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەلی كار بۆ دوو هەزار و 500 كەس لە هەولێر دەڕەخسێنێت.

ئاماژەی داوە، هەلی كارەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و خزمەتگوزاری و ژینگە و سەرۆكایەتی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكان و بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر دەڕەخسێنرێن، ئەوانەی دەتوانن ئەم دەرفەتە بەدەست بهێنن، خەڵكی ڕەسەنی هەولێر و ئاوارە و پەناهەندەكانیش دەبن.

دوێنێ دووشەم پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگار و بەرپرسی رێكخراوە ئەڵمانییەكە، دەست پێكردنی ئەو دەرفەتانەیان ڕاگەیاند، جێی باسە هەر كەسێك ئەو هەلی كارانەی بۆ بڕەخسێت، رۆژانە بڕی 25 تا 40 هەزار دیناری عێراقی پێ دەدرێت.


وشە - باز ئه‌حمه‌د