چین بڕیاری دا گوندێك لەسەر مانگ دروست بكات

:: AM:10:10:28/04/2017 ‌
ئاژانسی بۆشاییگەری چین، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی كردەوە، كە خواستیان لەسەر ئەوەیە گوندێك لەسەر مانگ دروست بكەن و ناوی دەنێن گوندی مانگ.

ئەو ئاژانسە ئەوەیشی بڵاو كردووەتەوە، دروستكردنی ئەو سەكۆیە، بە هاوكارییە لەگەڵ ئاژانسی ئاسمانگەریی ئەورووپی، ئامانجی سەرەكی لێی، لێنیشتەجێبوونی مرۆڤە، تا لەوێوە دەستە دەستە، بە گەشتی یەك بە دوای یەكدا، رەوانەی مەریخیان بكات.

ئەمنیداری گشتی ئاژانسی بۆشاییگەری چین تیان یۆلۆنگ، ئەوەی ئاشكرا كرد كە گفتوگۆ لە نێوان لایەنی چین و لایەنی ئەورووپیدا هەیە بۆ ئەوەی لەو رووەوە بگەنە رێككەوتن.

ئاژانسی بۆشاییگەری ئەورووپی، پێشتر ئەوەی راگەیاندبوو كە گوندی مانگ، دەبێتە سەكۆ و پیگەیەك بۆ لێدەرچوونی گەشتی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی جیاوازەوە رووە و مەریخ.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د