كۆمه‌ڵێك گه‌نجى شارۆكه‌ی سه‌یدسادق له كارێكی خۆبه‌خشیدا هه‌ستاون به بۆیاغكردنى شۆسته‌ی كۆنكرێتى نێوانی جووتسایدى شه‌قامى سه‌ره‌كیى ناو بازاڕی سه‌یدصادق.
ئه‌بوبه‌كر حوسین یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره خۆبه‌خشییه له‌و باره‌وه به "وشه"ى راگه‌یاند، ئێمه كۆمه‌ڵێك گه‌نجى سه‌یدصادق وه‌ك هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیاریه‌تى و خزمه‌تكردنى شارۆكه‌كه‌مان، هه‌ستاین به بۆیاغكردن و جوانكردنى شۆسته‌ی كۆنكرێتى نێوان جووت سایدى شه‌قامى سه‌ره‌كیى ناو بازاڕى سه‌یدصداق.
زیاتر گوتى ئامانج له‌م كاره خزمه‌تكردنه بۆ جوانكردنى سیمای شاره‌كه‌مان و ڕوونى كرده‌وه كه شه‌قامه‌كه 2.5 كیلۆمه‌تر دووریه‌كه‌یه‌تى و كاره‌كه‌یان 225 كیلۆ بۆیاغى ویستووه، كه 10 سه‌تڵی گه‌وره بوو و هاووڵاتییه‌ك له ئه‌ستۆى خۆى گرت و ئه‌و كاره‌شیان له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا خۆبه‌خشانه ئه‌نجام داوه.
شه‌فیق بانی شاری