لەو حاڵەتانە پێویستە دایبی ببەستیت

:: AM:11:33:28/04/2017 ‌

رەنگە بەكارهێنانی دایبی تەنیا پێوەست بێت بە منداڵان یان كەسانی پیر و پەككەوتە بەو هۆیەی كە كەسانی ئاسایی دەتوانن بەبێ بەكارهێنانیان كاری خۆیان بكەن، بەڵام هەندێك پیشە هەن كە مرۆڤەكان تیایاندا پێویستە بەكاری بێنن، چونكە ئەوان لە دۆخی تایبەتن كە ناتوانن بچن بۆ دەبلیوسی. 

لەو پیشانەی كە هەردەبێت بیبەستیت، مەلەوانانی ژێرئاو، بەپێی گۆڤاری "دایڤەر ماگ" كە تایبەتە بە بواری مەلەوانی ژێرئاوەوە، لەو كاتەی مرۆڤ دەچێتە ژێر ئاوەوە كێشە لە كێشكردن روو دەدات و وا دەكات خوێن بەرەو ناوچەكانی سینگ و قۆڵەكان هەڵبكشێت، كە مێشك ئەو كارە بەئاماژەیەك بۆ زیادبوونی شلەكانی لەش دادەنێت، بۆیە ئاماژە بۆ گورچیلەكان رەوانە دەكات بۆ خۆرزگاركردن لە شلەی لەش، كە ئەوەش وا دەكات ئەوان زۆر میز بكەن، لەپاڵ ئەوەی هەندێك لەوان ماویەكی زۆر لەژێر ئاودا دەمێننەوە، بۆیە پێویستە دایبی بەكار بێنن.

كەشتیوانی ئاسمانی، كە بەپێی ماڵپەڕی "غیز مۆدۆ" كەشتیوانانی ئاسمانی رەنگە ناچاری دانیشتن بن بۆ ماوەیەكی درێژ تا مووشەكەكەیان هەڵدەستێت و ئەوان ناتوانن شوێنەكەیان جێ بێڵن، بۆیە باشترین چارەسەری بەكارهێنانی دایبییە.

شوفێری بارەبەرەكان، بە پێی گۆڤاری "كۆسمۆبۆلیتا"ی ئەمەریكایی هەندێك لە شوفێرانی كامیۆن و بارەبەر هەن كە پێیان باشترە كە دایبی ببەستن لە بری چوونە دەبڵیوسی و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كاتیان بەفێرۆ دەچێت و بەوەش زیانی داراییان پێ دەگات.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل