ڤایرۆسێك هەڕەشە لە سیستەمی ئەندرۆید دەكات

:: PM:12:14:28/04/2017 ‌

رۆژنامەیەكی بەریتانیایی دەڵێت كە نزیكەی دوو ملیۆن لە بەكارهێنەرانی هاندەكانی ئەندرۆید وریاكردنەوەیەكیان پێ گەیشتووە بەهۆی دابەزاندنی پڕۆگرامێكی تێكدەر لەسەر هاندەكانیان بەناوی "رێبەری هەڵە".

رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانیایی روونی كردەوە، ئەو پڕۆگرامە لە رێگەی دابەزاندنی چەند ئەپلیكەیشنێكەوە دەچێتە ناو هاندەكانیانەوە كە لە گووگل پلەی ستۆرەوە دایان بەزاندووە لە نێوان ساڵانی 2016 و 2017، هەروەها ڤایرۆسەكە خۆی لەژێر ناوی پەرەپێدەرانی وەهمی بەرنامەكانەوە حەشار دەدات وەك سێرجی فێرنیك و نیكۆڵای زالۆبكان.

وەك كۆمپانیای "چێك پۆینت"ی تایبەت بە تەناهی دیجیتاڵی روونی كردووەتەوە كە ئەو پڕۆگرامە تێكدەرە لە رێگەی چەند ئەپلیكەیشنێكەوە هاتووەتە ناو هاندەكان كە رێگەت بۆ چۆنیەتی كارپێكردنی چەند یارییەك پێشان دەدات وەك "بۆكیمۆن گۆ".

سەرچاوە: جۆرناڵ نیوز



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل