به‌گوێره‌ی دوو نووسراوی دادگا، له ساڵی 2012ه‌وه دادگای سلێمانی داوای ئاماده‌بوونی وشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان ده‌كات له دادگای كه‌تنی چوار. نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مان ده‌ڵێ، "نووسراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون". بڕیارده‌ری په‌رله‌مانیش ده‌ڵێ، "ئه‌و كه‌یسه پێوه‌ست كراوه به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان". به‌ڵام زانیارییه‌كانی "وشه" دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كادری گۆڕان، رێگری له جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌كات.
وشیار عه‌بدوڵا ناچێته به‌رده‌م دادگا
به‌گوێره‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، له نووسراوێكی دادگای كه‌تنی سلێمانی/چوار كه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه به ناونیشانی "ئاگه‌داركردنه‌وه"، تێیدا هاتووه، ئاماژه به نووسراومان ژماره 1922/ج/2012 له 29 ئادار/مارسی 2015 دووپات له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی نووسراومان و ڕاگه‌یه‌ندنی ئه‌نجامه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه به‌ر له ڕێكه‌وتی هه‌شتی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2017 و واژووی جه‌مال سه‌دره‌دین دادوه‌ر له دادگای كه‌تنی سلێمانی/چواری له‌سه‌ره.
له نووسراوێكی تر كه به هه‌مان شێوه "ئاگه‌داركردنه‌وه‌یه" و بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕێگه‌ی نووسینگه‌ی سلێمانیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ڕه‌وانه كراوه به ژماره 1922/ج/2012 و ڕێككه‌وتی حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2014ی له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه، داواكاری و پێویستییه‌كانی سكاڵای ژماره (1922/ج/2012) پێویستی به ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی "وشیار عه‌بدوڵا فه‌تاح"ـه به ناونیشانی تۆمه‌تبار له‌م سكاڵایه‌ی سه‌ره‌وه.
به‌گوێره‌ی حوكمی ماده‌ی نۆی یاسای ڕۆژنامه‌وانی ژماره 35ی ساڵی 2007ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای (عه‌بدوله‌تیف محه‌مه‌د جه‌مال) پێویسته له ڕێكه‌وتی دووی ئادار/مارسی 2015 له به‌رده‌م دادگا‌مان ئاماده بێ. له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه، سكاڵاكه پێوه‌سته به ڕووداوێك كه له 19ی ته‌مووز/یۆلیۆی 2011 رووی داوه، به‌ر له‌وه‌ی تۆمه‌تبار ببێت به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆیه له "پارێزبه‌ندی سوودمه‌ند نابێ"، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 62 ده‌ستووری كۆماری عێراق. ئه‌م نووسراوه‌یش واژووی جه‌مال سه‌دره‌دین عه‌لی دادوه‌ری دادگای كه‌تنی سلێمانی/چواری له‌سه‌ره.
نووسینگه‌ی سلێمانی چی ده‌ڵێ؟
ئه‌و دوو نووسراوه‌ی دادگای كه‌تنی چواری سلێمانی، ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی سلێمانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه و له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌رز كراوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه ئاری سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سلێمانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و نووسراوانه ده‌مێكه له‌لایه‌ن دادگا‌وه بۆ ئێمه هاتوون و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقمان كردوون بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه ناردنی نووسراوه‌كه‌ی دادگایه، وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ئێمه نایه‌ته‌وه.
"به‌ڵكو نووسراوه‌كه ره‌وانه‌ی لیژنه تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مان ده‌كرێ وه‌ك لیژنه‌ی یاسایی، ئه‌وانیش ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن و له ڕووی یاسایییه‌وه چی پێویسته بۆی ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته به‌رده‌م دادگا و له به‌رده‌م یاسا ئاماده بێت".
بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، "وشه" پێوه‌ندی كرد به عیماد یۆخه‌نا بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق. یۆخه‌نا روونی كرده‌وه، به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به ئه‌نجامدانی تاوانی سه‌لمێنراو تۆمه‌تبار كراوه، پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و ئه‌گه‌ر له وه‌رزی یاسادانان بێت، ئه‌وه دادوه‌ر نووسراوێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ لابردنی پارێزبه‌ندی و راده‌ستی دادگا ده‌كرێت، یان راسته‌وخۆ به‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌وه بگیرێت، ئه‌وه پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی به وه‌رگیراو حسێبه، له ده‌ره‌وه‌ی وه‌رزی یاسادانانیش داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لابردنی پارێزبه‌ندییه‌كه ده‌دات و ده‌چێته به‌رده‌م دادگا.
زیاتر گوتی، "هه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌ر له بڕیاری دادگای فیدراڵ پارێزبه‌ندی نییه و وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئاسایی به‌بێ پارێزبه‌ندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام دوای سوێندی یاسایی له په‌رله‌مان ده‌بێته خاوه‌ن پارێزبه‌ندی و هه‌ر داوایه‌كی یاسایی له دژی هه‌بێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان ناگیرێت."
له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌ی وشیار عه‌بدوڵا، بڕیارده‌ری په‌رله‌مان ئاشكرای كرد، "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان زیاتر پێوه‌سته به‌و بابه‌ته‌وه و ره‌نگه پێوه‌ندی به بڕیاری سیاسی هه‌بێت، به‌ڵام پێویسته له‌و حاڵه‌ته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی بڕیار بدات".
ئارام محه‌مه‌د یاسا پێشێل ده‌كات و رێگری ده‌كات
وه‌ك بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق ڕوونی كرده‌وه، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌ر له‌وه‌ی سوێندی یاسایی بخوات، پارێزبه‌ندی نییه و له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی پێویسته بچێته به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام وشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان تا ئێسته نه‌چووه‌ته به‌رده‌م دادگا. به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، نووسراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سلێمانیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوو جار گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام ئارام شێخ محه‌مه‌د گۆڕانخواری دیاری بزووتنه‌وه‌كه و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ڕێگره له جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ناردنی په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ به‌رده‌م دادگا.
نه‌چوونه به‌رده‌م دادگا و پابه‌ندنه‌بوون به یاسا له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان، له كاتێكدایه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام لایه‌نه‌كانی تر به ڕێزنه‌گرتن له دادگا و پابه‌ندنه‌بوون به یاسا تۆمه‌تبار ده‌كات.
مه‌حموود - باز