كارزان ساڵحى ته‌مه‌ن 35 ساڵ، خه‌ونى چوون بۆ ئه‌وروپاى تا ئه‌و نووسینگه‌یه بڕى كرد كه مامه‌ڵه‌ى ڤیزاكه‌ى تێدا كرد، چونكه دواى چوار مانگ چاوه‌ڕوانى، نه‌ك هه‌ر ڤیزاى گه‌شتى بۆ وه‌رنه‌گیرا، به‌ڵكو ئه‌و پاره‌یه‌ى له نووسینگه‌كه لێیان سه‌ندبوو، خورا و نه‌یتوانى به‌ده‌ستى بێنێته‌وه.
كارزان وه‌ك زۆر كه‌سى تر بڕیارى دابوو خۆى و هاوسه‌ر و دوو منداڵه‌كه‌ى كوردستان جێ بێڵن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته روو له یه‌كێك له نووسینگه‌كانى گه‌شتكردن ده‌كه‌ن و له‌وێ پێیان ده‌ڵێن به 30 هه‌زار دۆلار ڤیزاى ئه‌وروپایان بۆ وه‌رده‌گرن و سه‌ره‌تا 10 هه‌زار دۆلاریان لێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام دواى چوار مانگ، ئه‌و نووسینگه‌یه دهرگهكهى داده‌خات و تا ئێسته‌ش كارزان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه و وه‌رگرتنه‌وه‌ى پارهكهیهتى.
له‌گه‌ڵ زۆربوونى خواست له‌سه‌ر ڤیزاى ئه‌وروپا "شنگن"، چه‌ند نووسینگه‌یه‌ك له سلێمانى به به‌ڵێندان به خه‌ڵك، پاره له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن و دواتر به زۆر بڕوبیانوو یان به دیارنه‌مانى خاوه‌ن نووسینگه‌كان، پاره‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌خورێت، هۆشداریش ده‌درێت به خه‌ڵك كه به وریایییه‌وه ئه‌و مامه‌ڵانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دووچارى زیان نه‌بن.
كارزان, به"وشه"ـى گوت، "به‌یانییه‌ك چوومه نووسینگه‌كه نه‌كرابووه‌وه، بۆ دوای نیوه‌ڕۆكه‌ى چوومه‌وه سه‌یرم كرد دهرگهكهى كراوه‌ته‌وه و هیچ كه‌لوپه‌لێكى لێ نه‌ماوه و دراوسێ دووكانهكانیشى ده‌ڵێن دووكانه‌كه‌ى چۆڵ كردووه". ئاشكراى كرد كه یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلارى لاى نووسینگهكهیه و نازانێت كوێیان بۆ بگه‌ڕێت.
ئه‌وه هه‌ر ته‌نیا كارزان نییه، به‌و جۆره قۆڵى بڕابێت، به‌ڵكو له ماوه‌كانى ڕابردوودا چه‌ندان حاڵه‌تى له‌و جۆره له‌ناو سلێمانى دووباره بوونه‌وه. بۆیه گه‌شتوگوزارى سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته خه‌ڵك به وریایییه‌وه ئه‌و مامه‌ڵانه بكه‌ن.
ئارام شوانى به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى سلێمانى، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند كه ئه‌و حاڵه‌تانه‌یان بیستووه و هه‌ر كه‌سێكیش بچێت بۆ لاى ئه‌وان به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی "هه‌ر نووسینگه‌یه‌ك مۆڵه‌تى هه‌بێت، ئێمه كارى ته‌واوه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه سته‌میان به‌رامبه‌ر كراوه و ئه‌وه كارێكى نایاسایییه. بۆیه پێویسته هاووڵاتییان وشیارانه‌تر ئه‌و جۆره مامه‌ڵانه بكه‌ن".
له‌گه‌ڵ تێكچوون و ئاڵۆزیى دۆخی سیاسیى هه‌رێم و هاتنى ته‌نگژه‌ی دارایى و شه‌ڕى داعش، خه‌ڵكى كوردستان جارێكى تر ڕوویان له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد و له‌و ڕێگه‌یه‌شدا كاره‌ساتى دڵته‌زێن چه‌ندان جار دووباره بوونه‌وه.
ئاوات محه‌مه‌د قایمقامى سلێمانى، به"وشه"ـى گوت، "ئاگه‌دارى پرسێكى له‌و جۆره نیم و پرس ده‌كه‌ین و به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام چاودێریى به‌رده‌وام له‌سه‌ر نووسینگه‌كان هه‌یه و به‌رده‌وام ئاگادارى ئیش و كاره‌كانیانین".
سلێمانى- شاد كه‌یوان