ئاریان رزگار هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا له پسپۆڕی وردی زینده‌وه‌ره وردبینه پزیشكییه‌كان، به هاوبه‌شی زانكۆی "ئیراسمۆس"ی هۆڵه‌ندی و زانكۆی "هه‌ولێری پزیشكی"، له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا وه‌ك كه به‌شێكه له نامه‌ی دكتۆراكه‌ی بۆ پشكنین و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له كوردستان، ده‌گه‌ن به چه‌ند ئه‌نجامێكی زانستیی دڵخۆشكه‌ر.
توێژنه‌وه‌كانی دكتۆر ئاریان رزگار مامۆستا له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی له‌باره‌ی داهاتووی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له كوردستان ده‌گه‌ن به ئه‌نجامی گرنگ، له رێگه‌ی وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نموونه‌ی تاقیگه‌یی جۆراوجۆر له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی پشكنینی بۆماوه‌یی له زانكۆی ئیراسمۆس له هۆڵه‌ندا، له‌ژێر چاودێری چڕی هه‌ریه‌ك له د. عیسام یوسف مامۆستا له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و د. ووڵ گوسنس له زانكۆی ئیراسمۆس.
له‌باره‌ی هۆ و مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر ئاریان رزگار بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، "به‌ربڵاوی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كان خۆیاندا، به مه‌ترسی یه‌كجار گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێن له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ له دنیادا.
هۆی سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زینده‌وه‌ره وردبینه‌كان به‌رگری به‌شێوازی جۆراوجۆر به‌ده‌ست دێنن بۆ ئه‌و دژه زینده‌گییه باوانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كاندا به به‌رده‌وامی به‌كار ده‌هێنرێن، به‌و واتایه‌ی دژه زینده‌گییه‌كان كاریگه‌ریی ئه‌وتۆ یاخۆ هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر له‌ناوبردنی ئه‌و به‌كتریا زیانبه‌خشانه نابێت، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی جۆراوجۆر له نه‌خۆشخانه‌كان، یا زیاتر ئاڵۆزكردنی ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌مێننه‌وه".
له‌باره‌ی كاری پراكتیكی له كۆكردنه‌وه‌ی نموونه‌ی تاقیگه‌یی له نه‌خۆشه‌كانی كوردستان و كاركردن له‌سه‌ریان له زانكۆی ئیراسمۆسی هۆڵه‌ندی، ئاریان رزگار ده‌ڵێ، وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی تاقیكردنه‌وه‌كان كارم له‌سه‌ر 741 نموونه‌ی كلینیكی وه‌ك سووتان و میز و زامی پێست و نموونه‌ی تر كردووه له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی ئیراسمۆس، له هه‌وڵی ناساندنی ئه‌و زینده‌وه‌ره وردبینانه بووین كه بوونیان هه‌یه له‌و نموونه تاقیگه‌ییانه و دیاریكردنی ریزبه‌ندیان به‌پێی جۆریان له به‌رزترین رێژه بۆ نزمترینیان له هۆڵه‌ندا.
زیاتر گوتی، "به‌پێی ئه‌نجامه‌كان به نزیكه‌ی 160 جۆر به‌كتریا ناسێنران كه زۆرترینیان بریتی بوون له جۆره‌كانی (Acinetobacter baumannii و Pseudomonas aeruginosa) له نموونه تاقیگه‌ییه‌كاندا كه ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی گرنگ هه‌ژمار كران به مه‌به‌ستی وردبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و جۆره زینده‌وه‌ره وردبینانه، له هه‌نگاوی دواتر ئه‌و جۆره زینده‌وه‌ره وردبینانه پشكنینی بۆماوه‌یی تایبه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌نجام درا له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو له زانكۆی ئیراسمۆس تا بزانین ئاخۆ فاكته‌ری بۆماوه‌یی تایبه‌ت به وه‌ده‌ستهێنانی توانای به‌رگریكردن كه كاریگه‌ریی دژه زینده‌گییه‌كان بۆ كه‌مترین ئاست ده‌به‌ن و توانای به‌رگریكردنی ئه‌و زینده‌وه‌ره وردبینانه ده‌گه‌یه‌نن به لووتكه".
"ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ره وردبینه‌كان هه‌ڵگری فاكته‌ری بۆماوه‌یی جۆری (blaOXA-51-like) كه یه‌كجار گرنگ بوو له ناساندنی جۆری فاكته‌ری بۆماوه‌یی و هاوبه‌شی سه‌رجه‌م ئه‌و زینده‌وه‌ره وردبینانه له هه‌مان فاكته‌ر، ئه‌مه‌ش ئاسانكاری ده‌كات له ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه و له‌ناوبردنی ئه‌و زینده‌وه‌ره وردبینه زیانبه‌خشانه بۆ ته‌ندروستی هاووڵاتی له رێگه‌ی كردنه ئامانجی فاكته‌ری هاوبه‌ش به به‌كارهێنانی دژه زینده‌گی كاریگه‌ر". دكتۆر ئاریان وای گوت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی كه‌مكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه، ئه‌و پسپۆڕه روونی كرده‌وه، "وه‌ك هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی زانستی دوورمه‌ودا له گه‌ڕان به دوای هۆی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك، كۆتا رێچكه بریتی ده‌بێت له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و پێدانی ڕێنوێنی ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی په‌یتا په‌یتا كه‌مكردنه‌وه و بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كان كه زیانمه‌ندی هه‌ره گه‌وره هاووڵاتییان له ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی".
ئه‌و پسپۆڕه خۆشحاڵه به‌وه‌ی كه دوا هه‌نگاوی توێژینه‌وه‌كه بریتی بوو له به‌كارهێنانی دژه زینده‌گی جۆراوجۆر به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كاریگه‌رترینیان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه به‌ربڵاوانه‌ی له رێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه. ئاماژه‌ی دا "وه‌ك دۆزینه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار گرنگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، توانرا هه‌ریه‌ك له دژه زینده‌گی كۆلستین و سیپرۆفلۆكساسین وه‌ك كاریگه‌رترین ده‌رمان بۆ ئه‌و جۆره به‌كتریایانه ده‌ستنیشان بكرێن به‌پێی دۆزینه‌وه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، ئێسته له كوردستان ئه‌م دوو دژه زینده‌گییه ده‌ست ده‌كه‌ون و ده‌توانرێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر به‌كار بهێنرێت".
به گوته‌ی دكتۆر ئاریان، نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كان خۆیاندا، ده‌كرێ به گرفتێكی گه‌وره‌ی جیهانی هه‌ژمار بكرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، "ناكرێت ده‌سته‌وه‌ستان بڵێین توانای توێژینه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می ته‌ندروستی له ئاستی مه‌به‌ستدایه له كوردستان، له كاتێكدا به شێوازێكی به‌رده‌وام و چڕ چاو‌دێر له نه‌خۆشخانه‌كانی جیهان و هۆڵه‌ندا به تایبه‌ت له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ن كه نه‌خۆشخانه‌كان خۆیان به‌رپرسن له سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه و تێكدانی زیاتری ره‌وشی ته‌ندروستی هاووڵاتییان".
ئه‌و پسپۆڕه هیواخوازه به هه‌مان ئاستی وڵاتان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ر و بنبركردنی ئه‌و جۆره كێشه ته‌ندروستییانه بن له كوردستان به مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردن به سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و كه‌رتی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هۆڵه‌ندا- تۆڵه فه‌ره‌ج