پەرلەمانی ئەڵمانیا پڕۆژەیاسایەك پەسند دەكات كە رێگری لە فەرمانبەرانی ئافرەتی ئەو وڵاتە دەكات لە رووپۆشكردنیان لەكاتی سەعاتەكانی كاردا، ئەوەش لە ناو مەترسی لەخۆگرتنی زیاتر لە ملیۆنێك پەناخواز لە كۆمەڵگەی ئەڵمانیایی كە زۆرینەی موسڵمانن.
یاساكە ئافرەتان كە وەك فەرمانبەری حكوومەت و دادوەر و سەربازانی ئافرەت لەو وڵاتە ناچار دەكات بەوەی روویان بەدەرەوە بێت لەكاتی كاركردنیان، بەڵام لە شوێنە گشتییەكان ئەو كارەیان لێ قەدەغە ناكات.
هەرچی ئافرەتانی ئاساییە كە لەو شوێنانەدا كار ناكەن پێویستە ئەو كاتانەی پێویستە لای بدەن یان بۆ پشكنین داوایان لێ بكرێت، ئەو یاسایە كە ئێوارەی دوێنێ دەرچووە، بەدەركردنی تیادایە وەك لە حاڵەتی نەخۆشیدا.
ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە دوای داوایەكی ئەنجێلا مێركڵی راوێژكاری ئەڵمانیا هات لە كانوونی یەكەمی رابردوو بە قەدەغەكردنی رووپۆشی لە هەر شوێنێك كە یاسایی بێت و بەر لە پێنج مانگ لە هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە و پێویستیشە ئەنجوومەنی هەرێمەكانی ئەڵمانیا یاسا نوێیەكە پەسند بكات.