سەركردەیەكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشكرای كرد، كە ئەوان دەیانەوێ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بكەن بە هێزێكی تەناهی و سەربازی كە ئەركیان پاراستنی سیستەمی حوكمی عێراق بێ، هاوشێوەی سوپای پاسدارانی ئێران.
مۆفەق روبەیعی لە چاوپێكەوتنێكدا ئاشكرای كرد، دەمانەوێ یەكەكانی حەشدی شەعبی بكەین بە هێزێكی تەناهی و سەربازی لە عێراق وەكو سوپای پاسداران، واتە حەشدی شەعبی ببێتە بەشێك لە پەیكەری هێزە تەناهییەكانی عێراق لە ژێر سەرپەرشتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، بەجۆرێك چەكیان كەمتر لە سوپا پێ بدرێ و زیاتریش لە پۆلیس چەك وەربگرن، ئەركیشیان پاراستنی سیستەمی سیاسی نوێی عێراق بێ، لە ناوخۆ و شارەكاندا.
ئاماژەی دا، ئێستە حەشدی شەعبی بووەتە پێویستییەك و دوای نەمانی داعشیش، پەیكەری كارگێڕی و سەربازییان پێویستە رێك بخرێتەوە و نابێ مافی شەهیدەكان و بریندارەكان و چەكدارەكانیان بفەوتێ.
وشە/ئەلغەدپرێس، و:باز ئەحمەد.