له‌ ڕه‌مه‌زاندا نرخ له‌سه‌ر جه‌سته‌ى "نیللى كه‌ریم" داده‌نرێ

:: PM:04:44:28/04/2017 ‌
پێش كەمێك خاتوو هونەرمەندی لاوی میسڕی نیللی كەریم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە واڵی تایبەتی خۆی ڕای گەیاند كە كاری نوێتریین دراماكەی لەگەڵ دەرهێنەر محەمەد عادل بۆ مانگی ڕەمەزان  ئامادە بووە.

بڕیار وایە ئەم دراما نوێیەی نیللی كەریم دەنگدانەوەی زۆر بە دوای خۆیدا بێنێت و بینەرێكی یەكجار زۆری هەبێت، چوونكە باس لە كێشەی كۆمەڵایەتی نێوان دوو ژن دەكات كە هەردووكیان هاوسەری یەك پیاون و كەسیان ئاگەداری ئەوی تریان نییە، لە كۆتاییدا هەردوو هاوسەرەكەی لە قوماركردن دەدۆڕێنێت و بەم شێوەیە چیڕۆكی تراژیدیای دوو ئافرەت لە كۆمەڵگەی میسڕی دەگێڕێتەوە. 

نیللی كەریم هونەرمەندێكی ناسراوی سینەمای میسڕ و جیهانی عەرەبییە لە ساڵی 1974 لە شاری ئیسكەندەرییە لە دایك بووە لە ساڵی 1999 سەرەتا بە كاری نمایشی جلوبەرگ دەستی پێ كردووە و دواتر یەكەم دەركەوتنی لە بواری سینەمادا بۆ ساڵی 2002 دەگەڕێتەوە لە فلیمی "نامەكانی دەریا".









وشە - محەمەد میران