گه‌نجێكی ده‌ڤه‌ری بارزان به‌ناوی محه‌مه‌د بارزانی كه نابینایه، ١٤ ساڵه كاری هونه‌ری ده‌كات و ئێسته خه‌ریكی دروستكردنی گه‌وره‌ترین ستۆدیۆی تۆماركردنی ده‌نگه له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و پێی وایه نابینابوون كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی ویستی مرۆڤ نییه و بۆ "وشه" گوتی، "هه‌ر له منداڵییه‌وه نابینام و دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه قۆناغی گه‌نجێتی، هه‌ستم كرد پێویسته له‌سه‌رم كار بكه‌م بۆ گه‌ل و نیشتمان به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت و به‌دوای ئاره‌زووه‌كانم بكه‌وم، بۆیه ده‌ستم به كاره هونه‌رییه‌كان كرد به تایبه‌تی له بواری ده‌نگ و ماوه‌ی 14 ساڵه خه‌ریكی كاری هونه‌ریم له بواری ده‌نگ."
ئه‌و خه‌ڵكی گوندی بارزانه و خێزانداره و ئێسته خه‌ریكی دروستكردنی گه‌وره‌ترین ستۆدیۆی ده‌نگه له ده‌ڤه‌ری بارزان و كار بۆ هونه‌رمه‌ندان و ده‌نگبێژانی تر ده‌كات.
به‌گوته‌ی ئه‌و نابینایه، هونه‌ر شتێكی گه‌وره‌یه و ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هونه‌رمه‌ند، سه‌ره‌تا ده‌بێت زمانی موزیك بزانێت، به پێچه‌وانه‌وه نابێته هونه‌رمه‌ند به‌ڵكو ده‌بێته به‌هره‌مه‌ند و خاوه‌ن ئاره‌زوو، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه له پرۆسه‌ی خوێندندا موزیك ببێته به‌شێك له په‌روه‌رده‌كردنی قوتابی، چونكه موزیك بووه‌ته زمانێكی جیهانی و هه‌ر ده‌بێت خه‌ڵك شتێك له موزیك بزانن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند و هونهردۆستیش نه‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی من نابینام و هیچ شتێك نابینم، به‌ڵام ئێسته ستۆدیۆیه‌كی ده‌نگم داناوه و به‌پێی نۆته‌كانی موزیك، به باشترین كوالێتی و مونتاج كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌نگ بۆ هونه‌رمه‌ندان و ده‌نگبێژان تۆمار ده‌كه‌م كه به‌ڕاستی ئه‌م كاره بۆ نابینایه‌ك ئاسان نییه."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "من له‌و بڕوایه‌دا نیم هونه‌ری كوردی تام و چێژی جارانی هه‌بێت، چونكه هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی به‌ته‌واوی له‌ناو چووه و چووه‌ته قۆناغی نوێگه‌ری و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ش، ئه‌وا هه‌ر ده‌بێت تێكه‌ڵی ستایلێ نوێ و سه‌رده‌م بكرێت."
محه‌مه‌د بارزانی له ساڵی 1989 له ئێران له دایك بووه و له ساڵی 2002 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، تا ئێسته چه‌ند گۆرانییه‌كی تۆمار كردووه. ئێسته خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه ده‌نگییه‌كانه له‌سه‌ر هه‌موو بوارێكی ژیان به تایبه‌تی بواری موزیك و هونه‌ر. گله‌یی ئه‌وه‌شی هه‌یه كه كتێبخانه‌ی كوردی له بواری كتێبی ده‌نگی زۆر لاوازه.
وشه/ نه‌وزاد هلوری