ئه‌گه‌رچى له‌ڕووى یاسایییه‌وه‌كڕین و فرۆشتن به گورچیله قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام به‌شێوه‌ى نهێنى كڕین و فرۆشتنى گورچیله‌له كوردستاندا هه‌یه. سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستیى په‌رله‌مانى كوردستانئاشكراى ده‌كات، زۆر له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان وه‌ك بنكه‌ى ده‌ڵاڵییان لێ هاتووه بۆ كڕین و فرۆشتنى گورچیله.
(ك. ع) هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى هه‌ولێره و بۆ "وشه" باس له كڕینى گورچیله بۆ یه‌كێك له براكانى ده‌كات. ئه‌و ده‌ڵێ، "هیچ كه‌سێك له خزم و ناسیاوان ئاماده نه‌بوون گورچیله‌یه‌ك به براكه‌م بده‌ن، ئێمه به ناچارى گورچیله‌یه‌كمان كڕى".
(ك. ع) باس له په‌یداكردنى ئه‌و گورچیله‌یه ده‌كات كه چۆن ئه‌و پزیشكه تایبه‌تمه‌نده‌ى له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌تدا سه‌ردانیان كردووه، ژماره‌ى كه‌سێكى پێداون كه "ده‌توانێت به‌پاره گورچیله په‌یدا بكات".
"ئه‌و عه‌ره‌بێكى خوارووى عێراق بوو و ئاواره‌ى كوردستان بووبوو، داواى 10 هه‌زار دۆلارى ده‌كرد بۆ گورچیله‌یه‌ك, دواتر به حه‌وت هه‌زار دۆلار رێككه‌وتین، ئه‌وه پاره‌یه‌كى زۆر بوو، به‌ڵام ئێمه ناچاربووین" كڕیاره‌كه‌ی وای گوت.
به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونى "وشه" و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، كڕین و فرۆشتنى گورچیله له كوردستاندا، شێوه‌یه‌كى نیمچه‌شاراوه‌یى هه‌یه، به‌ڵام به ئاسانیش هه‌ستى پێ ده‌كرێت، له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو ئه‌وانه‌ى گورچیله ده‌به‌خشن، له‌یه‌ك حاڵه‌تدا رێگه‌پێدراون كه وه‌ك حاڵه‌تێكى "به‌خشین و خۆبه‌خشانه" بێت، نه‌ك "كڕین و فرۆشتن"، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى گورچیله‌یان ده‌فرۆشن، له‌ژێر په‌رده‌ى "به‌خشین"دا كاره‌كه ده‌كه‌ن.
له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كاندا كاتێك نه‌شته‌رگه‌رى دانانى گورچیله بۆ نه‌خۆشێك ده‌كرێت، ئه‌وه‌ى گورچیله‌كه‌ى پێ ده‌دات، نووسراوێكى پێ پڕ ده‌كرێته‌وه كه تیایدا دووپات له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى خۆى ده‌كاته‌وه بۆ پێدانى گورچیله‌كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى خۆبه‌خشانه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و نووسراوه‌دا، مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتن به گورچیله‌كه‌وه كراوه، ئه‌وه‌ش رێگه‌یه‌كى ساخته‌یه بۆ شاردنه‌وه‌ى مامه‌ڵه بازرگانییه‌كه.
زوڵفا مه‌حموود سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى له په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "به‌هۆى نه‌بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌و لایه‌نه، بازرگانیكردن به گورچیله زیاتر ته‌شه‌نه‌ى كردووه".
روونى ده‌كاته‌وه، "به‌پێى یاسا به‌ركاره‌كان ته‌نیا رێگه به به‌خشینى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى گورچیله كراوه، مه‌رجى ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ى گورچیله‌ى ده‌به‌خشێت، كه‌سى نزیكى نه‌خۆشه‌كه بێت و له‌پێناو ئامانجێكى مرۆیى یان ئاینى كاره‌كه بكات، نه‌ك ده‌ستكه‌وتنى پاره و پێویسته به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنراو بۆ ئه‌وه هه‌بێت".
زیاتر ده‌ڵێ، "به‌شێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان له كوردستاندا وه‌ك بنكه‌ى ده‌ڵاڵییان لێ هاتووه بۆ كڕین و فرۆشتنى گورچیله. خۆم زانیومه نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان ژماره‌ى تایبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى دراوه‌تێ كه گورچیله ده‌فرۆشن".
دووپاتى ده‌كاته‌وه، "كارگێڕى نه‌خۆشخانه كارئاسانى ده‌كات و ده‌ستیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و باندانه‌ى بازرگانى به گورچیله‌ى مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌یان عه‌ره‌بن و خه‌ڵكى ئاواره و دانیشتوانى خوارووى عێراقن،به‌ڵام كاره‌كه زۆر به ژیرانه و نهێنى ئه‌نجام ده‌درێت".
"پێشتر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیچ سانسۆرێكى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته به‌هۆى زۆرى فشاره‌كانى ئێمه و ڕێكخراوه‌كانى ناوخۆیى و بیانى، لێكۆڵینه‌وه‌ى توند له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه گورچیله ده‌به‌خشن و داواى به‌ڵێننامه‌ى دادنووسیشى لێ ده‌كه‌ن".
به‌پێى یاساى سزادان، ئه‌گه‌ر ئاشكرابێت یه‌كێك به‌مه‌به‌ستى بازرگانى گورچیله‌ى به‌خشیوه، سزاى 50 ساڵ یان تاهه‌تایى به‌سه‌ر خۆی و پزیشكى تایبه‌تمه‌ند و هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه له‌ناو پرۆسه‌كه‌دان و ئاگه‌دارن. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر یه‌كێك كێشه‌ى ته‌ندروستى هه‌بێت له‌كاتى به‌خشینى گورچیله‌دا، ئه‌وه به بڕى 15 ملیۆن دینار سزاى پزیشكه‌كه ده‌درێت.
دكتۆر مه‌غدید كه‌ریم مامۆستا له به‌شى یاسا له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و پێشنوێژ‌و گوتارخوێن له مزگه‌وتى حاجى به‌كر زێڕینگر له هه‌ولێر، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، "كڕین و فرۆشتنى ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته به گشتى و گورچیله به‌تایبه‌تى، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه له ئیسلامدا، كارێكى حه‌رامه و ته‌نیا به‌نیازى به‌خشینى ئاره‌زوومه‌ندانه و له‌به‌ر خاترى خودا ڕێگه‌ى پێ دراوه كه ببێته هۆى ڕزگاركردنى كه‌سێك له مردن".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌و كه‌سه‌ى گورچیله ده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر له‌پێناو خودا‌ش بێت و به‌و هۆیه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى دروست ببێت، ئه‌وه‌ش له ئیسلامدا رێگه‌ى پێنه‌دراوه".
ئه‌و ده‌ڵێ، "ده‌كرێت ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پێناو خوادا گورچیله‌ى به‌خشى و بارودۆخى ژیانى خراپ بوو، له‌لایه‌ن كه‌سوكارى نه‌خۆشه‌كه‌وه هاوكارى دارایی بكرێت، به‌ڵام نابێت ناوى كڕین و فرۆشتن له‌و بابه‌ته‌دا هه‌بێت".
سه‌عید محه‌مه‌دئه‌مین توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى،بۆ "وشه"ى روونكرده‌وه، "هۆى سه‌ره‌كیى پشت فرۆشتنى گورچیله، ته‌نگژه‌ى دارایى و كه‌مده‌رامه‌تییه، ئه‌وانه‌ى گورچیله ده‌فرۆشن له‌وپه‌ڕى ناچاریدا ده‌یكه‌ن".
وشه/هه‌ولێر-هێمن ره‌فیق