به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك، له دهۆك ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له‌كاتی شه‌ودا له هه‌ندێك كات و شوێنی جیاواز، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 32 پله و نزمترین پله‌ش 14 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور له‌سه‌ر باشووری كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 33 پله و نزمترین پله‌ش 14 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.