نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:10:30:29/04/2017 ‌
ئەمڕۆ شەموو نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و 267 دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 255 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  226 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  197 هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 271 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 125 هەزار و 500 دینار دەستنیشان كراوە.


وشە - سلێمان تاشان