بەرشەلۆنە یارییەكی كلاسیكۆی تریشی بردەوە

:: AM:10:57:29/04/2017 ‌

چەند رۆژێك پێش ئێستا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی كلاسیكۆی خولی ئیسپانیا بەئەنجامی 2-3 گۆڵ لە یانەی ریال مەدریدی ركابەری بردەوە، دوێنێ هەینیش یانەكە بەهەمانشێوە و بەهەمان ئەنجام یارییەكی كلاسیكۆی تری بردەوە.

دوێنێ هەینی ئەستێرەكانی پێشووی هەردوو یانەی ریال مەدریدی و بەرشەلۆنە لە شاری بەیروتی پایەتەختی لبنان یارییەكی خێرخوازییان ئەنجامدا.

لە ریزی یانەی بەرشەلۆنە چەندان ئەستێرەی پێشووی یانەكە بەشداربوون لەوانە ئێدگار دێڤیدز، رۆناڵدینهۆ، ئیریك ئەبیدال، میندیتا، جۆزمان و لویس گارسیا.

لە ریزی یانەی ریال مەدریدیش فێرناندۆ مۆریانتس، نیكۆلاس ئەنێلكا، كریستیان كاریمبۆ، ساڤیۆ و چەند ئەستێرەیەكی پێشووی تریش یارییان كرد.

گۆڵی یەكەمی یارییەكە لەلایەن جولی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی پاسێكی جوانی رۆناڵدینهۆ هاتە تۆماركردن، دواتر فێرناندۆ فێرناندیز لە خولەكی 29 گۆڵی یەكسانبوونەوەی بۆ ریال مەدرید تۆمار كردەوە.

پێش تەواوبوونی گێمی یەكەم بە 7 خولەك رۆناڵدینهۆ پاسێكی تری دا بە سیماو گۆڵی دووەمی یانەی بەرشەلۆنە تۆمار كرا، دواتر لە گێمی دووەمدا جولی دووەمی خۆی و سێیەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە خولەكی 60 تۆمار كرد، گۆڵی دووەمی یانەی ریال مەدریدیش لەلایەن گیریرۆ هاتە تۆماركردن.

بەمەش یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی هەفتەیەكدا دوو یاریی كلاسیكۆی بەرامبەر یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی 2-3 گۆڵ بردەوە، یەكێكیان لە خولی ئیسپانیا بوو و ئەوی تریشیان ئەستێرەكانی پێشووی یانەكە بوون.




65464yrtyreyrey by footy-goals


وشە - ئامانج ئه‌كره‌م