كاركردنی كۆمپانیاكانی پشكنینی دڵنیایی ناسراو (coc) له خاڵه سنوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگیرا و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێشتر به‌هۆی كۆمپانیاكانی پشكنینه‌وه داهات كه‌میی كردبوو، له دوای راگرتنی كاری كۆمپانیاكانه‌وه، جووڵه‌ی بازرگانی گه‌شه‌ی كردووه.
ئه‌زوه‌ر مه‌حموود، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، به"وشه"ی راگه‌یاند، "ئێمه لاریمان نییه له هه‌بوونی كۆمپانیای كارامه و پسپۆڕ له مه‌رزه‌كه‌ماندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا كردوویانه، بێجگه له‌وه‌ی بوونه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا، هه‌روه‌ها ٧٥%ی ئه‌و داهاتانه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وت بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرت و ته‌نیا 25%ی بۆ حكوومه‌ت بوو".
له كۆتای مانگی شوباتی رابردوو به‌بڕیارێكی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگ له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێم، كاركردنی كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به پشكنین له خاڵه سنوورییه‌كان راگیرا و گرێبه‌ستی كاركردنیان بۆ تازه نه‌كرایه‌وه. ئێسته پشكنینی ئه‌و كاڵایانه‌ی له مه‌رزه‌كانه‌وه هاورده ده‌كرێن، به لایه‌نی تر سپێردراوه.
مه‌حموود ده‌ڵێ، "وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیانه بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری رۆژانه‌ی بازرگانان و هاووڵاتییان په‌كی نه‌كه‌وێت، به‌پێی گشتاندنێكی نوێی بڕیارێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌مه‌ولا به‌پێی چه‌ند خاڵێك له مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، له‌باره‌ی پشكنینی پێشوه‌خته (COC) كاروباری بازرگانان رایی ده‌كرێت."
روونی كرده‌وه، "وه‌ستانی كاری كۆمپانیاكان به‌بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بوو، له ئێسته‌شدا كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری و تاقیگه‌ی سلێمانی، كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیانه ده‌كه‌ن، واته حكوومه‌ت خۆی كاری كۆمپانیاكان ده‌كات".
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ دووپاتی ده‌كاته‌وه، "پاش راگرتنی كاری كۆمپانیاكان، هه‌ست به‌زیادبوونی جموجۆڵی بازرگانی ده‌كه‌ین، چونكه پێشتر باری كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان له ئێرانه‌وه ده‌برایه به‌سڕه و له‌وێوه ده‌هێنرایه خاكی عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێ ئه‌و بڕوانامه‌یه نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته هه‌موویان هاتوونه‌ته‌وه مه‌رزی باشماخ."
له ماوه‌ی رابردوودا، چه‌ندان جار شۆفێرانی بارهه‌ڵگه‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ دژی كاره‌كانی ئه‌و كۆمپانیانه خۆپیشاندانیان كردووه، چونكه پاره‌یه‌كی زۆریان وه‌رگرتووه، واته ئه‌وان به‌جۆرێك له جۆره‌كان هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات و جووڵه‌ی بازرگانی بوون.
شاخه‌وان به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، بۆ "وشه"ی راگه‌یاند، له‌دوای وه‌ستانی كاركردنی كۆمپانیاكانی پشكنین، له‌گه‌ڵ شاندێكی ته‌كنیكی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی بیناسازی سلێمانی و هۆبه‌ی تاقیگه كێڵگه‌یییه‌كان، بڕیار درا به‌كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌یه‌ك بۆ پشكنینی كه‌ره‌سته و پێداویستی بیناسازی هاورده‌كراو بۆ كوردستان.
دووپاتی كرده‌وه، "له‌به‌رئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا كۆمپانیاكانی پشكنینی پێشوه‌خته (COC) كه كاری پشكنینیان له خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێم ده‌كرد، به‌ڵام دواتر كۆتا به‌گرێبه‌ستی كاركردنیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هات و كار ناكه‌ن، له‌بری ئه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت چه‌ند تاقیگه‌یه‌كی جێگره‌وه له مه‌رزه‌كان بكرێته‌وه".
زیاتر ده‌ڵێ، "به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و تاقیگه‌یه ئاسانكاریی زیاتر بۆ كاروباری هاووڵاتییان و بازرگانان ده‌كرێت و پشكنین بۆ چیمه‌نتۆ و كاشی و گه‌چ ده‌كرێت، ئێسته هۆبه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌ی ڤێتینه‌ری و كشتوكاڵ و كوالێتی كۆنترۆڵ و ته‌ندروستیمان هه‌یه و تاكه شت كه نیمانه تاقیگه بیناسازییه، به‌كرانه‌وه‌ی ئه‌ویش هیچ كێشه‌یه‌كمان نامێنێت و له‌مه‌ولاش پشت به هۆبه و كارمه‌ندانی خۆمان ده‌به‌ستین".
روونی كرده‌وه، "ئێمه پێمان باشبوو ئه‌و كۆمپانیایانه كاره‌كانیان رابگرن، له‌جیاتی ئه‌وه پشت ببه‌ستین به پشكنینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆڵی جۆری شاره‌كانی خۆمان كه هه‌موویان تاقیگه‌ی زۆر پێشكه‌وتوویان هه‌یه و ده‌بێته داهاتێك بۆ خۆمان و پشتبه‌ستنه به‌خۆمان. ئه‌وان بڕوانامه‌یان داوه به ئۆتۆمبێل، به‌ڵام پاش كه‌شف بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئێرباگ و ئه‌ی بی ئێسی نییه، ئه‌مه‌ش به‌پێی كوالێتی كۆنتڕۆڵی عێراقی نابێت بهێنرێته ناوه‌وه".
به‌پێی ئامارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی خاڵی سنووری باشماخ، كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته "وشه"، داهاتی ساڵی 2016ی سنووری نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، بریتی بووه له (168) ملیار دینار، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی له‌ساڵی 2015 گه‌شتبووه نزیكه‌ی 275 ملیار دینار، به‌و پێیه‌ش بێت، داهاتی ئه‌و سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كوردستان، زیاتر له نیوه دابه‌زیوه.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم، بۆ "وشه"، باسی له‌وه كرد، دوای نیگه‌رانی شۆفێران و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی خاڵه سنووری و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێم، به‌نووسراوێك كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتییه‌كانی گومرگ له خاڵه سنوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه، كاركردنی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی پشكنین (COC)یان راگرتووه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "پێشتر ئه‌و كۆمپانیانه گرێبه‌ستیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام كاركردنیان راگیراوه و گرێبه‌سته‌كانیشیان تازه نه‌كراوه‌ته‌وه".
رێبین پێنجوێنی