وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داووده‌زگه و وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، داوا له فه‌رمانگه و داووده‌زگه و وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه به‌زووترین كات لیستی مووچه‌ی مانگی ئادار/مارسی 2017 ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌نجینه‌كان بكه‌ن، تا وردبینی بكرێ و ئاماده بكرێن.
له سه‌ره‌تای 2014ه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بڕینی بودجه و مووچه به بڕیارێكی كه‌سی، نووری مالیكی، هه‌رێمی كوردستان تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی بووه‌وه، له 2015 ڕێككه‌وتن له نێوان حكوومه‌تی عه‌بادی و هه‌رێمی كوردستان ساز كرا، به‌ڵام له مانگی شه‌شی ساڵی 2015 ڕێككه‌وتنه‌كه به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنه‌وه، هه‌ڵپه‌سێردرا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ نه‌وتی هه‌نارده كرد و به كۆمپانیاكانی دنیای فرۆشت.