چۆن لە ڕێی پێستەوە دەزانیت چ كێشەیەكی تەندروستیت هەیە؟

:: PM:02:10:29/04/2017 ‌

كەمی ڤیتامین بەشێوەیەكی گشتی لە ڕێگەی خوێنەوە دیاریی دەكرێت، بەڵام ئەم پشكنینە گرانە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندان ڕێگەی تر هەن كە بۆ زانینی كەمی ڤیتامین لە لەشدا دەتوانرێ سوودیان لێ وەربگیرێت، پێست كێشەی زۆربەی بەشەكانی لەش دەردەخات، بۆیە دەتوانن نیشانەكانی كەمی ڤیتامینیش لە رێگەی پێستەوە دیاریی بكەن.

باوترێن نیشانەكانی كەمی ڤیتامین لە لەشدا:
یەكەم: زەردبوونی رەنگی پێست، نەبوونی ڤیتامین B12 زۆرجار دەبێتە هۆی زەردبوونەوەی پێست، بە تێپەڕبوونی كات زەردتر دەبێتەوە، ئەگەر زمانیشت لووس بێت ئەوە بە دڵنیاییەوە هۆكارەكەی كەمی ڤیتامینە. نیشانەیەكی دیكەی كەمی ئەم ڤیتامینە شەكەتی و لەبیرچوونەوەیە، لەم حاڵەتانەدا پێویستە گۆشتی پەلەوەر و ماسی بخۆن.

دووەم: ئاوسانی چاو،  ئاوسانی چاو و  پێیەكان نیشانەی نەبوونی ئایۆدین لە لەشدا. نیشانەكانی تر بریتییە لە زیاد بوونی كێش و وشك بوونی پێست كە حاڵەتی كەمی ئایۆدیندا دەردەكەوێت پێویستە چارەسەری كەمی ئایۆدین بكرێت ئەویش بەخواردنی سەرچاوەی ئایۆدینی سەرەكی ، ماسی ئاوی سوێر(دەریا )، سەوزەی دەریایی.

سێیەم: خوێن بەربوون یان ئازاری پووك، ناسك بوونەوەی پووكی ددان و ئازار و خوێنبەربوونی لە حاڵەتی كەمی ڤیتامین C دایە، ئەم ڤیتامینە بەشێوەیەكی گشتی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، كەمی ئەم ڤیتامینە هۆكارێكە بۆ نەخۆشی و دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازاری ماسوولكەكان و تەنانەت ئێسكیش. هەروەها لەكاتی كەمی ئەم ڤیتامینەدا پێویستە خۆراكی دەوڵەمەند بەم ڤیتامینە بەكاربهێنرێت وەكو شلیك، میوە ترشەكان، مانگۆ، كاڵەك، شووتی، كێوی.

چوارەم: كێشەكانی قژ، ئەگەر قژت بێهێز و وشك و ناسك دەربكەوێت و كرێشی هەبێت لەم كاتەدا لەشت پێویستی بە ڤیتامین B7 یە كە پێی دەوترێت (بایۆتین،  كەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە بەهۆی بەكارهێنانی دژە بەكتریاوەیە لە ریخۆڵەكاندا دەبێتە هۆی لەناوبردنی بایۆتین. لەم حاڵەتەدا پێویستە خۆراكی دەوڵەمەند بەم ڤیتامینە بخورێت وەك زەردێنەی هێلكە، كوارگ(قارچك) ، قەڕنابیت.

پێنجەم: زەردبوونی لێو، ئەگەر پووكی ددان و لێو زەرد ببێت بۆ كەمی ئاسن دەگەڕێتەوە، جگەلەوەش لەكاتی كەمی ئاسن لە لەشی مرۆڤ، حەزی خواردنی سەهۆڵ و خۆڵ و پیسی زیاد ەبێت، لەم حاڵەتانەدا پێویستە گۆشتی سوور، پاقلەی وشك، ماسی، سپێناخ بەكاربهێنرێت.

سەرچاوە/ getholistichealth


وشە - ئاوات ئازاد