هه‌ڵسووڕاوێكی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێسته هاوشێوه‌ی به‌رپرسانی تری گۆڕان به چڕی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروانی مسته‌فایان بڵاو كرده‌وه و هه‌ندێك كاتی گه‌یشتنه‌وه‌شیان بۆ كوردستان دیاری كردبوو، خۆیان ئاماده كردبوو بچنه فڕۆكه‌خانه بۆ پێشوازی، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا تا ئێسته‌ش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌موو سه‌ركردایه‌تیی گۆڕانی به‌درۆ خسته‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌م 27 نیسان/ئه‌پریل، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكان، به‌رپرس و سه‌ركرده‌كانی گۆڕان به چڕی هه‌واڵی گه‌یشتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای ڕێكخه‌ری گشتیی حزبه‌كه‌یان بۆ كوردستان بڵاو كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا، بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكانی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا كه به قسه‌ی به‌رپرسانی گۆڕان بڕیار بوو شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی ئه‌م مانگه بگاته‌وه كوردستان، تا ئێسته سۆراغی نییه و به‌رپرسانی گۆڕان شه‌رمه‌زاری به‌رده‌م ڕای گشتی بوونه، چونكه هه‌مووان به دڵنیایییه‌وه دووپاتیان ده‌كرده‌وه كه رێكخه‌ری گشتی شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌چی قسه‌كانیان ڕاست ده‌رنه‌چوو و ئه‌مه‌ش لایه‌نگران و هه‌وادارانی گۆڕانی به ته‌واوی نیگه‌ران كردووه.
سه‌رچڵ ئه‌نوه‌ر ساڵح كادر و هه‌ڵسووڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، به‌گشت ئه‌و هاوڕێ و دۆستانه‌ی له فه‌یسبووكی منه‌وه گوێبیستی گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان بوون، دیاره له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو زۆر به گه‌رمی باسمان له گه‌ڕانه‌وه‌ی كرد، منیش یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕۆیشتم و زۆر دڵنیا بووم له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێزیان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، به هه‌ر هۆیه‌ك دیاره له‌و ڕۆژه نه‌گه‌یشته‌وه كوردستان، چه‌ندان كه‌سی دیاری گۆڕانیش هه‌واڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، من هیچ پاساوێكم نییه جگه‌له‌وه‌ی زۆر داوای لێبوردنتان لێ بكه‌م، ئه‌گه‌ر هه‌واڵێكی ناڕاستم ڕاگه‌یاندبێت، مانای ئه‌وه نییه من درۆزن بم، به‌ڵام دان به‌و درۆیه‌ی خۆمدا ده‌نێم كه كردم و دووباره زۆر خه‌جاڵه‌تی هه‌موو لایهكم.
پێشتر مام ڕۆسته‌م هه‌ڵسووڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی ئه‌م مانگه نه‌وشیروان مسته‌فا له له‌نده‌نه‌وه به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێ ده‌كه‌وێ و ڕۆژی 28ی مانگ له كوردستان ده‌بێت، به‌ڵام به ته‌واوی پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت و تا ئێسته نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" له نێو به‌رپرسانی گۆڕاندا نیگه‌رانی زۆر دروست بووه، چونكه ئه‌وان له میدیا و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وانیان دروست كرد و 100% دڵنیایییان ده‌دا كه شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ره‌و كوردستان به‌ڕێ ده‌كه‌وێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش شه‌رمه‌زاری كردوون له به‌رده‌م كادرانی گۆڕان.
نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو ته‌نیا 40 ڕۆژ له كوردستان بووه، ته‌واوی كاته‌كانی تر له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.