گوێیەكان ئەندامی بیستن و هاوسەنگییە، لەشیردەرەكاندا دەكرێ بەسێ بەشەوە، كە بریتییە لە گوێی دەرەوە، گوێی ناوەڕاست، گوێی ناوەوە، گوێی ناوەوە لە كوڵك و چەكوش پێك دێت كە كاری هاوسەنگی لەش رادەگرن. پێوەندی دەماری هەیە لەنێوان خاڵی دیاریكراو لە لەشمان و ئەندامەكانی ناوەوەی لەش. تێبینی كردنی گوێیەكان چەندان حاڵەتی تەندروستی ئاشكرا دەكات كە لە ناوەوەی لەشدا ڕوو دەدەن.
چەند زانیاریەكی سەرنجراكێش لە خوارەوە دەربارەی گوێی مرۆڤ كە یارمەتی دیاریكردنی نیشانە و پێشهاتە تەندروستی دەكات. بخوێننەوە:
گوێیەكان چی لەبارەی تەندروستیمان ئاشكرا دەكات؟
یەكەم: گوێیەكان هەر لە سەرەتای مانگەكانی سێیەكی دووەمی دروستبوونی كۆرپەلەوە دروست دەبێت وە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر شێوازەكەیدا ڕوونادات، تەنیا ئەو كڕكڕاگەی كە تێیدایە درێژتر و ئەستوورتر دەبێت، دەتوانرێت وەك پەنجەمۆر وەسف بكرێت چونكە هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نایەت.
دووەم: ئەگەر بەشی خوارەوەی گوێیەكان توشی نەرمبوونەوە و شكانەوە ببن ئەوە نیشانەی دەركەوتنی نەخۆشییەكانی بۆڕی خوێن و چەوری خوێنە كە پێی دەوترێت نەخۆشی تاجی.
سێیەم : نەبوونی ڤیتامین و كالیسیۆم، ئەگەر هەستت بە زەردبوونەوەی گوێیەكانت كرد ئەوە نیشانەیە بۆ كەمبوونەوەی رێژەی ڤیتامین و كالیسیۆم لە لەش دا.
چوارەم: نەخۆشییەكانی گورچیلە، لەكاتی نەخۆشی گورچیلەدا گوێیەكان ڕەنگی ئاسای لە دەست دەدەن و تووشی سووربوونەوە دەبن.
پێنجەم: ناڕێكی مێشك، ئەگەر گوێیەكانت ڕەنگێكی سووری تاریكی هەبێت، ئەوە نیشانەی لەدەستدانی یاد یان توشبوون بە لەبیرچوونەوە و سەرئێشەی نەگۆڕ و گرفتی مێشكە.
شەشەم: پەرچەكرداری گوێیەكان بە هەمان شێوەی پەرچەكرداری دەستەكانی هەیە بۆ دروستوونی ئازار و فشار. زیا لە 200 خاڵی دیاریكراو هەیە لە گوێیەكاندا كە پەیوەستە بە سیستەمی لەش و ئەندامە جۆراوجۆرەكانی لەشەوە. بەدروستكردنی فشار لەسەریان دەتوانرێت كێشە تەندروستییەكان چارەسەر بكرێن.