پاترییەك دروست دەكرێت بە تیشك خۆی شەحن دەكاتەوە

:: PM:06:35:29/04/2017 ‌

زانایان خەریكی بەرهەمهێنانی جۆرێك پاتری مۆبایلن كە بە تیشكی خۆر شەحن دەبێتەوە و ئەم هەنگاوەش ئەگەر بە تەواوی سەركەوتوو بێت، ئەوا كێشەیەكی گەورە لە كۆڵ هاووڵاتییان دەكاتەوە.

پڕۆفیسۆر جۆرج دەموپولس یەكێك لەو زانایانە دەڵێت، "ئێستە سەردەمەكە گۆڕاوە و دەتوانین هەموو زانیارییەكانمان بخەینە ناو مۆبایلەكەمان و پارێزگاری لێ بكەین. ئەو زانیارییانە بەهۆی ئەوەی لە ئەپلیكەیشنی جیاواز دانلۆد كراون یان وەرگیراون، پێویستییان بە وزەیەكی زیاتر هەیە و ئەو پێویستییە دێتە كایەوە رێگەیەك بدۆزرێتەوە هەموو كات دەستمان بە سەرچاوەی وزە رابگات."

هەر لەسەر ئەو بنەمایە، زانایان خەریكن ئامێرێك دروست دەكەن كە بتوانێت تیشكی خۆر بۆ وزە بگۆڕێت، ئەوان بۆ ئەو مەبەستە سوودیان لە جۆرە پاترییەك وەرگرتووە كە بە تیشكی خۆر هەستیارە.

ئەگەر زانایان لەم كارەیان سەركەوتوو بن، ئەوا بۆ یەكەم جار پاتری لیتیۆمی كە ١٠٠% خۆی شەحن دەكاتەوە بەرهەم دەهێنرێت.

ئەم شێوازە لە بەرهەمهێنان جگە لە ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان، ئەوا وزەیەكی زۆریش دەگێڕێتەوە و خزمەت بە بەرهەمهێنانی ژینگەی پاك دەكرێت.

سەرچاوە/مێهرنیوز



وشە - سلێمان تاشان