عەبادی بۆ كورد: ئێوە هاووڵاتی پلە یەكن لە عێراقدا

:: PM:07:18:29/04/2017 ‌

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق وریایی لە هەڵمەتێك دەدات بۆ تێكدانی نێوانی عەرەب و كورد لە عێراق و رووی كردە كورد رای گەیاند كە ئێوە هاووڵاتی عێراقی پلە یەكن وەك هەر هاووڵاتییەكی تری ئەو وڵاتە.

عەبادی ئەمڕۆ یەكشەم لە وتەیەكی لەبەردەم فێستیڤاڵی یەكێتی نیشتیمانی كە لە بەغدا لەژێر ناوی "سەركەوتنی گەورەمان رێگەمانە بەرەو ئاشتی" رای گەیاند كە سەرەڕای دەستكەوتە مەزنەكان و یەكبوونی عێراقییەكان لە جەنگی دژ بەداعش، كەسانێك هەن زانیاری هەڵە و بەلارێدابڕاو لەو بارەوە بڵاو بكەنەوە.

زیاتر گوتی، داعشەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا درۆ لەو بارەوە بڵاو دەكەنەوە، هاوكات هەندێك لە سیاسەتوانانیش بەرگری لەو قسانەیان دەكەن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی مووسڵ دەكەین كە گوێ بۆ ئەوان شل نەكەن و ئازادكردنەوەی شارەكەیان زۆر نزیكە.

عەبادی رای گەیاند كە هەڵمەتێك هەیە بۆ تێكدانی نێوان كورد و عەرەب، بۆیە بەكورد دەڵێم كە ئێوە هاووڵاتی عێراقی پلە یەكن وەك هەر هاووڵاتییەكی عێراق، هەروەها روو لە شیعە دەكەم و دەڵێم كە پێویستە هەموومان بەیەكەوە فەرمانڕەوایی وڵات بكەین، چونكە تیرۆر هەموومان بەكار دەزانێت.

ئاماژەیپ كرد كە هەرچی سونەشە دەبێ بزانن كە هەموو عێراقییەكان لەپاڵ ئێوە جەنگی داعشیان كرد بۆ ئازادكردنەوەی خاكی داگیركراو لەلایەن داعشەوە، ئەگەرچی چەند دەنگێكی نەشاز ماوە كە هەوڵی نانەوە و زیندووكردنەوەی دەمارگیری دەدەن و بە هەموو پێكهاتەكانی تریش دەڵین كە هەموومان رۆڵەی ئەو نیشتمانەین.

سەرچاوە: شەفەق نیوز


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل