کتێبخانەی گشتی کۆنترین شارەدێی گەرمیان لەناو دوکانێکدایە

:: PM:07:26:29/04/2017 ‌

لەكۆنترین شارەدێی گەرمیان تاكە كتێبخانەیەكی گشتی هەیە ئەویش لە نێو چەند دوكانێكدایە كە بەدەم یەكەوە دراوە، بەرێوەبەری كتێبخانەكە دەڵێ شوێنی خوێنەور و خۆمان و كتێبەكانمان نابێتەوە .

ئەمڕۆ شەموو 29ی نیسان/ئەپریل، سوعاد محەمەد، بەرێوەبەری كتێبخانەی گشتی پێباز، بە "وشە"ی راگەیاند، كتێبخانەی باوەنور لە ساڵیئ 2003وە كراوەتەوە، بەهۆی بێ جێگەیی چەند دوكانێك دراوە بەدەم یەكەوە و كراوە بە كتێبخانە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، ژمارەی كتێبەكانمان دەگاتە زیاتر لە هەشت هەزاركتێب، بەڵام لەو شوێنەی بۆمان دیاری کراوە، نە جێگەی خۆمان و نە جێگەی خوێنەردەبێتەوە و هۆڵێكی خوێندنەوەی تێدانیە و بەهۆی نەشیاوی شوێنەکە و هەڵکەوتەی دوکانەکە، خوێنەرانی شارەدێیەکە روومان تێ ناکەن.

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان حەوت كتێبخانە هەیە كە سەر بە كتێبخانەگشتیەكانی گەرمیانن، كتێبخانەی پێباز یەكێكە لەو كتێبخانانەیە لە ساڵی 2003وە چاوەڕوانە حكومەت باڵەخانەیەكی تایبەتی بۆ دروست بكات. پێباز لە رووی كارگێڕیەوە سەر بە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانەوە ماوەی 70 ساڵە كراوەتە شارەدێی .

گەرمیان/سەبری هۆرینی



وشە - هیدایه‌ت جان