بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی و قایمقامیەتی شارەكە بە هاوكاری چەند لیژنەیەكی تایبەتی ئابووری نرخی ئەمپێرێك كارەبای بۆ مانگی نیسان دیاری كرد و لە سەرەتای مانگی داهاتوودا گۆڕانكاری لە خشتەكەدا دەكرێت.
ئەمڕۆ شەموو بە گوێرەی ئەو نووسراوەی بڵاو كراوەتەوە تیایدا هاتووە، نرخی سەعاتێك ئەمپێڕی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان بۆهەر سەعاتێك ٤٤ دینار دیاری كراوە، واتە ئەگەر موەلیدەیەك ١٥٠ كاتژمێر كاری كردبێت ئەوا بۆ هەر ئەمپێڕێك شەش هەزار و ٥٠٠ دینار وەردەگیرێت.
لەبارەی خشتەی كارەبا بۆ مانگی پێنج هاتووە، خشتەی ئیش پێ كردنی موەلیدە ئەهلییەكان لە سەعات چواری ئێوارە بۆ سەعات یەكی نیوەشە و كارەبای موەلیدە بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت، بەڵام ئەم خشتەی ئێستە جێگیر نییە و بەپێی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما گۆڕانكاریی بەسەردا دێت.
كۆتایی هەر مانگێك لیژنەی تایبەتمەند بە پێدانی كارەبای شارەكان كۆ دەبنەوە بۆ دیاریكردنی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی هەر شارێك.